
دیمەنی گەشتیاران لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیران نەوەستاوە ئەگەر گەشتیار هەبێت سبەی هەینی لە هەولێرەوە بۆ ئێران گەشتێکی ئاسمانی دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی ناڕەزایەتییەکانی ئێران و دەنگۆی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئەو وڵاتە، بەشێک لە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی گەشتەکانیان بۆ ئێران سنووردار کردووە، بەڵام گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەردەوامن.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تاران نەوەستاوە و لە ڕۆژی هەینی ڕابردوو تا ئەمڕۆ دوو گەشتی ئاسامانی هەبووە و ئەگەر گەشتیار هەبێت سبەینێش گەشتێکی دیکە دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی خۆپێشاندان و ئاڵۆزییەکانی ئێران، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تاران نەوەستاوە، بەڵام گەشتیار کەمبووەتەوە و ئەمەش وایکردووە گەشتەکان کەمببنەوە، وێڕای ئەوەی ئەمڕۆ ئاسمانی ئێران بۆ هاتن و چوونی گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان ئاسایی بووەوە، بەڵام لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هیچ گەشتیک لەنێوان هەرێمی کوردستان و تاران نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





