ئەڵمانیا ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئێران تا مانگی داهاتوو درێژ کردەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 کانوونی دووەم

دیمەنی فڕۆکەئی ئەڵمانی لۆفهانسە. وێنە؛ سپشیال میدیا
ئاڤا نیوز
ئەڵمانیا هۆشداری دەداتە هێڵەکانی فڕۆکەوانی وڵاتەکەی خۆیان لە بەکارهێنانی ئاسمانی ئێران بۆ گەشتەکان بەدوور بگرن و ڕاگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانیشی تاوەکو 10ـی مانگی داهاتوو درێژکردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دەزگای کۆنترۆڵی ئاسمانی ئەڵمانیا (DFS)، ڕێنماییەکی نوێی بۆ کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی دەرکرد و داوای لێکردن خۆیان لە فڕین بەسەر ئاسمانی ئێراندا بەدووربگرن، ئەم بڕیارە دوای هۆشدارییەکانی ئەمەریکا دێت سەبارەت بە ئەگەری دەستێوەردانی سەربازی لە ناوچەکە و بە تایبەت ئەگەری هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئێران.
لێدوانی فەرمیی: وتەبێژی ئۆفیسی سەلامەتی فڕۆکەوانی ئەڵمانیا، بە کەناڵی فرانس پرێسی ڕایگەیاندووە: "ماوەی درێژکردنەوەی ڕاگرتنی گەشتەکانی ئەڵمانیا تاوەک 10ـی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت و ئەم هەنگاوە لەسەر ڕێنمایی فەرمی وەزارەتی گواستنەوەی ئەڵمانیایە."
٠ هۆکارەکەشی بۆ پاراستنی سەلامەتی گەشتە مەدەنییەکان لە ئەگەری هەر پەرەسەندنێکی سەربازی لە ناوچەکەدا گەڕاندەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەم هۆشدارییە لە کاتێکدایە گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوویان لە زیادبوون کردووە و ڕاگرتنی گەشتەکان وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی ڕێڕەوە ئاسمانییەکانیانە و دوورکەوتنەوەیە لەو وڵاتانەی مەترسیان لەسەرە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات




