پەیامێکی نوێ لە ترەمپەوە لەبارەی ئێران

شەیری بکە لە:
پەیامێکی نوێ لە ترەمپەوە لەبارەی ئێران

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

لەژێر ڕۆشنایی پێشهاتەکانی ئێران و زیادبوونی مەترسییەکانی ‌هێرشی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، دوای هۆشدارییەکەی من ئیدی چیدیکە خەڵکی ئێران لەسێدارە نادرێن.

وێنە گەورەکە: لە درێژەی خۆپیشاندانە بەرفراوانەکەی ئێران و ناجێگیربوونی دۆخی وڵاتەکە، ئەمریکا هەڕەشەی دەستوەران و تەنانەت هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر تاران دەکات.

بڵاوکراوەی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، دوای هۆشدارییەکەی من، ئیدی خۆپیشاندەرانی ئێران لە سێدارە نادرێن، ئەمە هەواڵێکی باشە، هیوادارم بەردەوام بێت.

ئەمەش بزانە: دوێنی چوارشەممە ترەمپ دواین قسەی خۆی لەسەر ئێران کرد و ڕایگەیاند، وا گوتراوە کە کوشتنی خەڵک لە ئێران وەستاوە کەسی دیکە لە سێدارە نادرێت ئێمەش لەسەر ئەم پرسە لێکۆڵینەوە دەکەین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ