
دیمەنی دەروازەی شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان
ئاڤا نیوز
ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بڕیاری داخستنی تەواوی دەروازە سنوورییەکانی لە ناوچەکانی تەبقا، ڕەققە و دێرەزور ڕاگەیاند.
نووسراوی فەرمی: بەپێی نووسراوێکی فەرمیی ئاسایشی دەروازەکان، سەرجەم دەروازەکان تا کاتێکی نادیار داخراون. بڕیارەکە تەنیا حاڵەتە مرۆییە کتوپڕەکان و چالاکیی ڕێکخراوە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان ناگرێتەوە، کە وەک پێویستییەک بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان بە کراوەیی دەمێننەوە.
ئەم پێشهاتە دوای ئەوە دێت کە پێکدادان و گرژییە سەربازییەکان لە سنوورەکانی نێوان هەردوولا تووندبوونەتەوە و پڕۆسەی هاتووچۆی مەدەنییان پەکخستووە.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بەرپرسیارێتیی ئەم داخستنە دەخاتە ئەستۆی حکومەتی سووریا و ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم ڕێکارە بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەکانە لە گیانی مەدەنییەکان و کارمەندانی دەروازەکان، تا ئەو کاتەی سەقامگیریی ئەمنی بۆ ناوچەکە دەگەڕێتەوە. جەختیش دەکاتەوە کە ئەمە هەنگاوێکی پارێزگارییە بۆ ڕێگریکردن لە هەر پەرەسەندنێکی دیکە کە کاریگەریی ڕاستەوخۆ لەسەر ژیان و سەلامەتیی هاووڵاتییان لە سنوورەکاندا دروست دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





