کیژان ئیبراهیم خەیات گۆرانیی "کوردینە با پێکەوە" بڵاو دەکاتەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

خانمە هونەرمەندی کورد، کیژان ئیبراهیم خەیات،گۆرانیی 'کوردینە با پێکەوە' لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەکاتەوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: ماوەیەکە بەهۆی ڕووداوەکانی ئەم دوایەی بەسەر ناوچە جیاوازەکانی کوردستان دادێت، بەشێکی زۆری هونەرمەندان وەک هەڵوێستێکی نیشتیمانی چەندین گۆرانی و سروودی نەتەوەیی بڵاودەکەنەوە، خانمە هونەرمەندەکانیش هاوسۆزیی خۆیان دووپات دەکەنەوە. 


زانیاریی زیاتر: 
هونەرمەندی دیار، کیژان ئیبراهیم خەیات، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا پیانۆ دەژەنێت و گۆرانیی دەڵێت، ئاوازی گۆرانییەکە کیژان ئیبراهیم خۆی دایناوە و تێکستی گۆرانییەکەش کە تێکستێکی نیشتمانپەروەرانەیە، نزار ناشاد نووسیویەتی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ