هونەرمەند نادیە گۆرانیی "تۆم هەر لەبیرە" بە ژیریی دەستکرد بڵاو دەکاتەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

خانمە هونەرمەندی کورد، نادیە، گۆرانییە بەناوبانگەکەی خۆی "تۆم هەر لەبیرە" جارێکی دیکە نوێ دەکاتەوە و ئەمجارە بە شێوەی ژیریی دەستکرد ڤیدیۆ کلیپی بۆ کردووە.


چیرۆکی سەرەكی:
بەرهەمهێنانی هونەری، لە ڕێگای ژیریی دەستکردوە تا دێت زیاتر دەبێت بەشێکی زۆر لە هونەرمەندانی کوردیش لەم ڕێگایەوە گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپەکانیان بڵاو دەکەنەوە. خانمە هونەرمەندی کورد، نادیە، بەهەمان شێوەی هونەرمەندانی دیکە گۆرانی "تۆم هەر لەبیرە" بە ژیریی دەستکرد بڵاو کردەوە. 


زانیاریی زیاتر: گۆرانییەکەی نادیە، لە تێکستی شاعیری گەورە هێمن موکریانییە. بەناوبانگە بە "ئەی نیشتمان تۆم هەر لە بیرە."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ