سۆمۆ: لە سێ مانگی ڕابردوودا 19 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە کراوە
- هەواڵ
- 15 کانوونی دووەم

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) سەرکەوتنی ڕێککەوتنی نەوتی لەگەڵ هەرێمی کوردستان ڕادەگەیێنێت و دەڵێت، پڕۆسەی وەرگرتن و هەناردەکردنی نەوت بە شێوەیەکی جێگیر بەردەوامە.
لێدوانی فەرمی: عەلی نزار شەتری، بەڕێوەبەری گشتیی سۆمۆ بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند، لە ماوەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2025ـدا، بڕی 19 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ئەوانەوە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کراوە، کە ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئاستێکی بەرزی پابەندیی هەردوولا بە بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەرەتای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە لە 27ـی ئەیلوولی 2025 تاوەکو کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی هەمان ساڵ، تێکڕای هەناردەی مانگانە گەیشتووەتە نزیکەی 6 ملیۆن بەرمیل.
ناوبراو جەختی کردەوە کە هەموو لایەنەکان هەوڵ بۆ جێبەجێکردنی بڕگە واژۆکراوەکان دەدەن و پڕۆسەی وەرگرتنی نەوتەکە بەپێی بارودۆخی تەکنیکیی کێڵگەکان و کارە لۆجیستییەکان بەردەوامی هەیە، کە ئەمەش نیشانەی ڕژدبوونی هەردوولایە لە سەرخستنی پڕۆسەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم.
بەڕێوەبەری گشتیی سۆمۆ ئاماژەی بەوەش کرد، گۆڕانکاریی کەم لە ڕێژەی هەناردەی مانگانە بابەتێکی ئاساییە و پەیوەندی بە سروشتی پیشەسازیی نەوتی جیهانی و گۆڕانکارییە تەکنیکییەکانەوە هەیە.
ئەو لێدوانەی شەتری لە کاتێکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا ڕاگەیاند لە ساڵی ڕابردوودا 22 ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕێگەی سۆمۆوە هەناردەکراوە و ڕۆژانە 250 بۆ 270 هەزار بەرمیل ڕەوانە دەکرێت و لەو ڕێژەیە 50 هەزار بەرمیلی بۆ بەکاربردنی ناوخۆی هەرێمی کوردستانە.
هاوکات، وەزیری سامانە سروشتییەکان گوتیشی: ڕێککەوتنی سێ قۆڵی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، بۆ مانگی سێی ئەمساڵ درێژکراوەتەوە و لە ماوەی ڕابردوو و ئێستاش حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندی تەواوی ڕێککەوتنەکە بووە بەڵام لەبەرامبەردا حکومەتی فیدڕاڵی عێراق، پابەندی ڕێککەوتنەکە نییە ئەمەش وایکردووە مووچەی مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان دوابکەوێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیان لە دەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






