فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بە ئاسمانی بەنداوی تشریندا دەسووڕێنەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 کانوونی دووەم

بەنداوی تشرین لە کانتۆنی فوورات
ئاڤا نیوز
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی سووریا و تورکیا، بە چڕی بە ئاسمانی ناوچەی بەنداوی تشرین لە کانتۆنی فووراتدا دەسووڕێنەوە؛ ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ پەرەسەندنی ئەگەری پێکدادانی سەربازی دەبینرێت.
وێنە گەورەکە: بەنداوی تشرین یەکێکە لە گرنگترین ژێرخانە ستراتیژییەکانی وزە و ئاو لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. جووڵەی چڕی درۆنەکان بەسەر ئەم ناوچەیەدا، دوای زنجیرەیەک هێرش دێت کە لە 6ـی کانوونی دووەمەوە بۆ سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود، ئەشرەفییە و دێر حافر دەستیپێکردووە.
زانیاریی زیاتر: ئێستا ئەگەری ڕووبەڕوو بوونەوەی نوێ لە نزیک بەنداوی تشرین هەیە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە بەردەوامی بەسەر ئاسمانی ئەو ناوچەیە دەسوڕێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئاژانسی ئانهای نزیک لە هەسەدە بڵاویکردەوە: دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی لە گوندی حاج حسێن و گردی سیریتەل لە نزیک بەنداوی تشرین لە پارێزگای فورات تەقێنراونەتەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا، ئاستی گرژییەکان لە باکووری سووریا گەیشتووەتە لوتکە. حکومەتی سووریا و هاوپەیمانە هەرێمییەکانی دەیانەوێت سوود لە گۆڕانکارییەکانی حەلەب وەربگرن بۆ پاشەکشەپێکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەو ناوچانەی کە کلیلی وزە و ئاوی وڵاتەکەیان لەدەستە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون




