ڕوونکردنەوەی بازرگانی عێراق لەبارەی "زیادبوونی گومرگی بەرهەمە خۆراکییەکان"
- هەواڵ
- 15 کانوونی دووەم

هاوردەکردنی خۆراک لە دەروازە سنوورییەکانەوە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕەتیدەکاتەوە گومرگی هاوردەکردنی بەرهەمە خۆراکییە بنەڕەتییەکان زیادکرابێت، هۆشداریش دەداتە ئەوانەی یاریی بە نرخەکان و قۆرخکاریی دەکەن و دەڵێت، ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد حەنوون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ڕاگەیاند، لیژنەکانی چاودێری بازار هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە و هەر کەسێک نرخی کاڵا بەگشتی و بەرهەمە خۆراکییەکان بەتایبەتی بەرزبکاتەوە، بەهامەهەنگی هێزە ئەمنییەکان ڕووبەڕووی یاسای دەکەنەوە.
دەشڵێت، حکومەت هیچ پێناسێکی گومرگی لەسەر بەرهەمە خۆراکییە بنەڕەتییەکان زیادنەکردووە و نرخەکان وەک خۆیانن، بەرزبوونەوەی نرخی ئەو بەرهەمە خۆراکییانەش بۆ قۆرخکاریی لەلایەن بەشێک لە بازرگانان و یاریکردنیان بە نرخەکان لە بازاردا دەگەڕێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە وتەی وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق سەرەڕای گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی، هەوڵیش دراوە هاوردەکردنی ئەو ماددە خۆراکییانەی نرخیان لەبازاردا بەرزبووەتەوە، لە سنوورەکانەوە زیاتر بکرێت ئەویش بە ئامانجی ئەوەی خەڵک بتوانێت بە نرخی هەرزان و فەرمی ئەو ماددە خۆراکییانەی دەستبکەوێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیان لە دەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






