لە زانکۆی سەڵاحەددین پێشکەشکردنی نامەی ماستەر و تێزی دکتۆرا دەبنە ئەلیکترۆنی

شەیری بکە لە:
لە زانکۆی سەڵاحەددین پێشکەشکردنی نامەی ماستەر و تێزی دکتۆرا دەبنە ئەلیکترۆنی

دیمەنی باڵەخانەی زانکۆی سەڵاحەددین لە هەولێر

ئاڤا نیوز

زانکۆی سەڵاحەددین لە هەولێر، وەک یەکەمین زانکۆ لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، سەرجەم ڕێکارەکانی پێشکەشکردنی نامەی ماستەر و تێزی دکتۆرای گۆڕی بۆ سیستەمی ئەلیکترۆنی؛ بڕیارەکە بارگرانییەکی دارایی گەورە لەسەر شانی قوتابیان لادەبات.

وێنە گەورەکە: بە دیجیتاڵکردنی ئەم پڕۆسەیە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو "زانکۆی زیرەک". ئەمە کۆتایی بە سەردەمی چاپکردنی دەستەودەستەی نامە زانستییەکان دەهێنێت و سیستەمی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان بەرەو ستانداردە جیهانییەکان دەبات، کە تێیدا پاراستنی ژینگە، خێرایی لە ڕاییبوونی مامەڵەکان و کەمکردنەوەی خەرجی ئەولەویەتن.

بۆچی گرنگە: پێشتر قوتابیانی خوێندنی باڵا ناچار بوون زیاتر لە 10 دانە لە نامە یان تێزەکانیان بە بەرگی گرانبەها چاپ بکەن، کە تێچوویەکی زۆری دارایی بۆ دروست دەکردن. ئێستا جگە لە نەمانی ئەو خەرجییە، پڕۆسەی وردبینی و پەسەندکردنی بڕوانامەکان خێراتر دەبێت و ئەگەری هەڵەی چاپ و کاغەزیش نامێنێت.

لێدوانی فەرمی:
د. ئازاد عەزیز، بەڕێوەبەری کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا لە زانکۆی سەڵاحەددین بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئامانجمان کەمکردنەوەی بارگرانی و خەرجیی سەر شانی قوتابیانە. پێشتر چاپکردنی نامەکان تێچوویەکی زۆری هەبوو، بەڵام ئێستا ئەو خەرجییە نەماوە. زانکۆ هیچ بڕە پارەیەک لە بەرامبەر پێدانی بڕوانامە ئەلیکترۆنییەکە لە قوتابی وەرناگرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ