لە گەرمیان مینی پاسێکی گواستنەوە وەردەگەڕێت؛ پێنج قوتابی بریندار بوون
- کوردستان
- 15 کانوونی دووەم

وێنە وەڕگەڕانی مینی پاسێکەی گەرمیان
ئاڤا نیوز
لە ناحیەی مەیدان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، لەکاتی گەڕانەوەیان لە قوتابخانە مینی پاسێک کە هاتووچۆی بە قوتابییەکان دەکرد وەرگەڕا و پێنج قوتابی زامدار بوون.
لێدوانی فەرمی: سامان عەلی، وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بەئاڤای وت: "ڕووداوەکە کاتژمێر 2:00 دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناحیەی مەیدان، لە کاتی گەڕانەوەی قوتابییەکان بۆ ماڵەوە بەهۆی وەرگەڕانی مینی پاسێک کە حەوت سەرنشینی هەڵگرتبوو پێنج قوتابی برینداربوون."
وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت: "بەهۆی لە دەستدانی کۆنتڕۆڵ، ڕووداوەکە ڕوویداوە و لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە و کاری هێڵکاریی بۆ ڕووداوەکە بەردەوامە."
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست ئاڤا کەوتووە، بریندارەکان بەمەبەستی چارەسەرکردن ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری کراون، لەناحیەی باوەنوور. برینی بریندارەکان سووکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرجەم سەرنشینەکانی مینی پاسەکە قوتابی بوونە، بریندارەکان بەنزیکەیی لە دایک بووی 2010ـن. سەرجەمیان دانیشتووی گوندی ئازادین لەناحیەی مەیدان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





