ئارامی بۆ بنکەی عودەیدە دەگەڕێتەوە؛ ئەمریکا ئاستی هۆشداریی نزمکردەوە

شەیری بکە لە:
ئارامی بۆ بنکەی عودەیدە دەگەڕێتەوە؛ ئەمریکا ئاستی هۆشداریی نزمکردەوە

بنکەی ئاسمانیی "عودەیدە" لە وڵاتی قەتەر

ئاڤا نیوز

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاستی هۆشداریی ئەمنیی لە بنکەی ئاسمانیی "عودەیدە" لە وڵاتی قەتەر نزمکردەوە؛ ئەو فڕۆکە و کارمەندانەی وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی بنکەکەیان جێهێشتبوو، دەستیان بە گەڕانەوە کردووە.

وێنە گەورەکە: ئەم گۆڕانکارییە کتوپڕە دوای چەند ڕۆژێک لە ناسەقامگیری ناوچەکە دێت، کە تێیدا واشنتن بەهۆی "مەترسییەکی ئەمنیی باڵا"، گەورەترین بنکەی سەربازیی خۆی لە ناوچەکە خستبووە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

بۆچی گرنگە: بنکەی عوزەید مێشکی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکایە (CENTCOM) لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هەر جووڵەیەک لەم بنکەیەدا ڕاستەوخۆ کار لەسەر بازاڕەکانی وزە و ئاسایشی کەنداو دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، دوایین پێشهاتەکان بەم شێوەیەیەن: دوای هەڵسەنگاندنی نوێ، فەرماندەیی سەربازیی ئەمریکا بڕیاری دا دۆخەکە ئاسایی بکاتەوە. ئەو فڕۆکە جەنگیانەی ڕۆژی چوارشەممە دوورخرابوونەوە، بەرە بەرە دەگەڕێنەوە شوێنەکانیان. ڕێگە بەو کارمەند و دیپلۆماتکارانە دراوەتەوە بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان کە پێشتر بنکەکەیان چۆڵ کردبوو.

زانیاریی زیاتر: تاوەکو ئێستا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە قەتەر هیچ لێدوانێکی فەرمیی لەسەر وردەکاریی گۆڕینی ئاستی هۆشدارییەکە نەداوە. هێشتا ڕوون نییە ئەو مەترسییە "بەپەلەیە" چی بووە کە وای کرد ئەمریکا بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک یەکێک لە پارێزراوترین بنکە سەربازییەکانی جیهان چۆڵ بکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ