تەرمی پیاوێکی تەمەن 44 ساڵ لە سنووری قەزای شارەزوور دۆزرایەوە

شەیری بکە لە:
تەرمی پیاوێکی تەمەن 44 ساڵ لە سنووری قەزای شارەزوور دۆزرایەوە

وێنەی کوژراو (ش. ح. م)

لە سنووری قەزای شارەزوور، تەرمی پیاوێکی تەمەن 44 ساڵ بەناوی (ش. ح. م) دۆزرایەوە کە ئاسەواری ئەشکەنجە و ئازار بە جەستەیەوە دیار بووە.


لێدوانی فەرمی:
کەمال تاوگۆزی، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی شەهید ڕەئوف بەگ بە ئاڤامیدیای ڕاگەیاند: "کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاگادار کراینەوە لە هەبوونی تەرمێک لە گوندی 'دسکەرەی خواروو'. پاش گەیشتنی تیمەکانمان، تەرمەکە گواسترایەوە بۆ فریاکەوتنی نەخۆشخانە.


لەلایەکی دیکەوە:
رائیدی ئاری لەتیف حەمە، گوتەبێژی پۆلسی سلێمانی، بە ئاڤای ڕاگەیاند، پەراوی لێکۆلینەوە بۆ رووداوی کوشتنی ئەو پیاوە تەمەن 44 سالە کراوەتەوە بەڵام تاوەکو ئێستا کەس دەسگیر نەکراوە جەستەی کوژراوەکە ئاسەواری چەقۆ و دەرنەفیزی پێوە دیار بوە دەدوەر فەرمانی دەسگیر کردنی بۆ تۆمەتبارانی رووداوەکە دەرکردوە لێکۆڵینەوە بەردەوامە .


زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی زانیارییەکانی لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی شەهید ڕەئوف بەگ، ئەو کەسەی کوژراوە، خێزاندارە و بەهۆی ئەوەی شوێنەواری لێدان و ئازار بە جەستەیەوە دیار بووە، دوای ئەنجامدانی ڕێکارە سەرەتاییەکان، تەرمەکە بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی وردتر ڕەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ