چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە ئەنجام دەدات

شەیری بکە لە:
چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە ئەنجام دەدات

كۆبوونەوەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگی: سەرچاوەی وێنە: بەغدادلیەوم

ئاڤا نیوز


سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە بۆ کاندیدکردنی مالیکی و مەرجەکانی کشانەوەی سوودانی ئەنجام دەدەن.

زانیاریی تایبەت: بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ئاڤا کەوتووە، سوودانی مەرجی کشانەوەی لەبەرژەوەندی نووری مالیکی داوەتە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و داوای بەدەستهێنانی سێ وەزارەتی سییادی، لەنێویاندا وەزارەتی دەرەوە دەکات.

لێدوانی فەرمی: عادل مانع، سەرنووسەری ڕۆژنامەی 'السياسة' و کەسی نزیک لە نوری مالیکی دەڵێت: "بەهۆی بارودۆخی ناوچەکەوە، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەیانەوێت پێش دروستبوونی هەر بۆشاییەکی دەستووری و لەنزیکترین وادەدا لانی کەم کاندیدی سەرۆکوەزیران یەکلابکەنەوە، هەموو ئاڕاستەکانیش ڕوو لەمالیکی دەکەن."

  
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چاودێرانی سیاسی پێیانوایە، دوای کشانەوەی سوودانی نێوماڵی شیعە دابەشی دوو جەمسەری سەرەکی دەبنەوە، یەکەمیان پێکهاتووە لە دەوڵەتی یاسا، ئاوەدانکردنەوە، گەشەپێدان و هاوپەیمانی ئەساس، کە خاوەنی نزیکەی 100 کورسی پەرلەمانین، دووەم، پێکهاتووە لە ڕێکخراوی بەدر، بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلولحەق و ڕەوتی حیکمە، بەیەکەوە خاوەنی 80 کورسی پەرلەمانین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ