دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان مەترسیدارە و پلانێکی ئەحمەد شەرع دژی هەسەدە شکستی هێنا
- هەواڵ
- 15 کانوونی دووەم

دیمەنی دانیشتووانی گەرەکی شێخ مەقسوود لە کاتی جێهشتنی ماڵەکانیان. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان لە قۆناغێکی مەترسیداردایە، دوای شکستهێنانی پلانێکی ئەحمەد شەرع چاوەڕوان دەکرێت ئەمشەو یان سبەینێ شەڕێکی قورس و خوێناوی ڕووبدات. بەهۆی هەڵکشانی مەترسییەکانیش ڕۆژئاوای کوردستان سێ دەروازەی گەورەی لەگەڵ سووریا داخستووە.
چیرۆکی سەرەکی: دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە تا دێت خراپتر و مەترسیدارتر دەبێت، بەتایبەت لە دێر حافر و مەسکەنە و بەنداوی تشرین. گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی سووریا و تورکیا، لە 24 سەعاتی ڕابردوودا هێرشەکانیان چڕتر کردووەتەوە بەتایبەت بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بەپێی زانیارییە مەیدانییەکان، ئێستا هێزەکانی هەسەدە و گرووپە چەکدارەکان بەرامبەر یەک لە سەنگەرن، سوپای عەرەبی سووریا هەڕەشەی هێرشێکی تووند و یەکلاکەرەوە دەکات. زەنگی دەستپێکردنی هێرشەکەیشی لێداوە، چاوەڕوان دەکرێت دوای تەواوبوونی مۆڵەتە 8 کاتژمێرییەکە، ئەمشەو تا بەیانی شەڕێکی قورس و خوێناوی ڕووبدات.
مەترسیدارترین شوێن بۆ شەڕەکە دێر حافرە، زیاتر لە 100 هەزار کەس لەو شارۆچکەیە دەژین و زۆربەیان عەرەبن، لەگەڵ مەسکەنە و بەنداوی تشرین لەلایەن سوپای سووریا بە ناوچەی سەربازی داخراو دانراون.
پلانێکی شکستخواردوو: سوپای عەرەبی سووریا دوێنێ ڕایگەیاند بۆ پاراستنی خەڵک ڕێڕەوێکی مرۆیی دەکەنەوە. مۆڵەتێکی 8 کاتژمێریشی دانابوو لە کاتژمێر 09:00ی بەیانی ئەمڕۆوە بۆ کاتژمێر 05:00ی ئێوارە، بۆ ئەوەی خەڵک ناوچە سەربازییەکان چۆڵ بکەن، بەڵام ئەو پلانەی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان شکستی هێنا، بەدرێژایی ئەمڕۆ یەک کەس لە ڕێڕەوە مرۆییەکە دەرنەچوو.
هۆکارە زانراوەکان: سوپای عەرەبی سووریا هەسەدە تۆمەتبار دەکات بەوەی ڕێگری لە خەڵک کردووە لەڕێگەی ڕێڕەوەکەوە لەو ناوچانە دەرچن و بگوازرێنەوە بۆ شوێنێکی سەلامەت.
هەسەدەش ئەو تۆمەتە ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت: خەڵک خۆیان ڕایان نەکردووە و ڕازی نەبوون بە زۆرەملێ ئاوارە بکرێن و لەژێر هەڕەشە و فشار ماڵ و حاڵیان جێبهێڵێن، چونکە هیچ متمانەیەکیان بە سوپای سووریا و گرووپە چەکدارەکان نییە.
ئێستا دۆخەکە ئاڵۆز و مەترسیدارە، سوپای سووریا و گرووپە چەکدارەکان هەزاران چەکداریان کۆکردۆتەوە، هەرچی چەکی قورس هەیانە هێناویانە بۆ هێرشکردنە سەر هەسەدە.
هەسەدەش سەنگەرەکانی قایم کردووە و هەڕەشە دەکات هەر هێرشێکیان بکرێتە سە بەتووندی وەڵامیان دەدەنەوە بۆ ئەوەی جارێکی تر بووێرییان نەبێت بیر لە داگیرکردنی ڕۆژئاوای کوردستان بکەنەوە.
نوێترین پێشهاتەکان: ئێوارەی ئەمڕۆ گرووپە چەکدارەکان بە دوو درۆنی بۆمبڕێکراو هێرشیان کردە سەر دەوروبەری بەنداوی تشرین.
٠ هەسەدە دەڵێت درۆنی بەیرەقداری تورکی بەشێوەیەکی چڕ و بەردەوام بەسەر ئاسمانی دێرحافر و مەسکەنەدا دەسووڕێننەوە.
٠ گرووپەکانیش جوڵەی گوماناوی دەکەن و ناوەناوە بە دۆشکە و هاوەن ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە تۆپباران دەکەن.
٠ کامتژمێر 6:30 خولەکی ئێوارە هەسەدە ڕاگەیێنراوێکی نوێی بڵاوکردەوە، ڕایگەیاند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی جۆری ئاکنجی تورکی لە ئاسمانی دێر حافر بینراوە و دوو مووشەکی پێبووە، بەڵام هیچ هێرشێکی نەکردووە.
هەسەدە پێشبینی دەکات تەنها بۆ چاودێری و هەواڵگری هاتبێت. ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ئەم فڕۆکانە شەش هێرشیان کردۆتە سەر دێر حافر و مەسکەنە.
٠ بەهۆی مەترسی شەڕ، ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان سێ دەروازەی سەرەکی بەڕووی حکومەتی سووریا داخست بۆ کاتێکی نادیار، دەروازەکانی تەبقا و ڕەققە و دێرزوور. ئەم بڕیارە وەڵامێک بوو بۆ حکومەتی سووریا، حکومەتیش لەلایەن خۆیەوە دەروازەکانی داخستووە.
ئیدارەی خۆسەر دەڵێت بڕیارەکە بەهۆی هەڵکشانی ئاڵۆزییە ئەمنییە مەترسیدارەکانە بۆ پاراستنی سەلامەتیی کارمەندان و هاووڵاتییان و گەشتیاران. بڕیارەکە تەنیا حاڵەتە مرۆییە کتوپڕەکان و چالاکیی ڕێکخراوە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان ناگرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: لە بەرامبەر هەڕەشە و مەترسییەکان ڕۆهلات عەفرین، فەرماندەی یەپەژە بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئامانجی سوپای سووریا داگیرکرنی هەموو ڕۆژئاوای کوردستانە، بەڵام ئێمە لە ئامادەباشیی تەواو داین، ڕادەستی سوپا نابین و ئامانجمانە خەڵک و دەستکەوتەکانمان بپارێزین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون




