بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا داوای لە دۆناڵد ترەمپ کردووە هەر پلانێک بۆ هێرشی سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دوابخات؛ ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ ئاماژەکانی هێوربوونەوەی سەرکوتکارییەکان لە ناوخۆی ئێران.
وێنە گەورەکە: لە کاتێکدا ترەمپ هەڕەشەی لێدانی سەربازیی دەکرد، نەتانیاهۆ پێی باشە چاوەڕێی دەرەنجامی خۆپیشاندانە ناوخۆییەکانی ئێران بکەن. ئەم دواخستنە نیشانەی ئەوەیە کە ئیسرائیل نایەوێت لەم ساتەدا بەرەیەکی جەنگی گشتگیر بکرێتەوە، بەڵکو دەیەوێت "فشاری ناوخۆیی" کارەکەی بۆ ئەنجام بدات.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز: نەتانیاهۆ ڕۆژی چوارشەممە (14-1-2026) ڕاستەوخۆ لەگەڵ ترەمپ قسەی کردووە بۆ گۆڕینی وادەی هێرشەکە، ترەمپ ڕایگەیاندووە زانیاریی پێگەیشتووە کە حکومەتی ئێران "کوشتن و لەسێدارەدانی خۆپیشاندەرانی" ڕاگرتووە، هەر بۆیە واشنتن بژاردەی سەربازیی وەلانەناوە؛ بڕیاری کۆتایی بەندە بە ڕەفتاری داهاتووی دەزگا ئەمنییەکانی ئێران بەرامبەر ناڕەزایەتییەکان.
زانیاریی زیاتر: ئەمە دووەمجارە لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا ترەمپ لە کۆتا ساتدا بڕیاری هێرش بۆ سەر ئێران ڕادەگرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مێژووی ترەمپ لەگەڵ ئێران نیشانی داوە کە پاشەکشە بە واتای نەکردنی هێرش نایەت؛ وەک چۆن لە ساڵی ڕابردوودا دوای پاشەکشەیەکی هاوشێوە، لە کۆتاییدا بە فەرمانی ترەمپ سوپای ئەمریکا هێرشی کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





