ترەمپ ڕەخنە دەگرێت: زیلینسکی نایەوێت ڕێککەوتنی ئاشتی بکات، نەک پووتین
- جیهان
- 15 کانوونی دووەم

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە لێدوانێکی نوێ و جیاوازدا ڕایگەیاند کە ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا، ئامادەیە کۆتایی بە شەڕی چوار ساڵەی ئۆکرانیا بهێنێت، بەڵام ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، ڕێگرە لەبەردەم گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتی.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە، لە چاوپێکەوتنێکیدا لە ناو نووسینگەی سەرۆکایەتی لە کۆشکی سپی، ترەمپ ڕاشکاوانە وتی: "پێم وایە پوتین ئامادەیە بۆ ڕێککەوتن، بەڵام ئۆکرانیا کەمتر ئامادەیە." کاتێکیش لێی پرسرا بۆچی تا ئێستا دانوستانەکان بە ئەنجام نەگەیشتوون، ترەمپ تەنها بە یەک وشە وەڵامی دایەوە: "زیلینسکی".
لەلایەکی دیکەوە: ئەم قسانەی ترەمپ تەواو پێچەوانەی بۆچوونی هاوپەیمانە ئەوروپییەکانە کە پێیان وایە مۆسکۆ هیچ نیازێکی ڕاستگۆیانەی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ نییە.
چاوەڕوانکراو: ئەمریکا لە ڕێگەی ستیڤ ویتکۆف و جارید کۆشنەر (زاوای ترەمپ) فشار دەخاتە سەر ئۆکرانیا بۆ ئەوەی دەستبەرداری ناوچەی "دۆنباس" بێت لە پێناو ئاشتیدا.
زیلینسکی بەردەوام دەڵێت بەپێی دەستووری ئۆکرانیا مافی ئەوەی نییە دەستبەرداری یەک بست لە خاکی وڵاتەکەی ببێت، ئەمەش خاڵی سەرەکی ناکۆکییەکەیە.
لێدوانی فەرمی: ترەمپ لە چاوپێکەوتنەکەدا ئاماژەی بەوە دا کە زیلینسکی "بە قورسی دەگاتە بڕیاری ڕێککەوتن"، بەڵام وردەکاری زیاتری نەدا. هەروەها گوتی کە ئەگەری هەیە هەفتەی داهاتوو لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس چاوی بە زیلینسکی بکەوێت "ئەگەر ئەو لەوێ بێت".
هۆشداریی: دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا هۆشداری دەدەن کە پوتین هێشتا چاوی لە گرتنی تەواوی خاکی ئۆکرانیا بێت.
پێشبینی دەکرێت: پاش ئەوەی سەرکردەکانی ئەوروپا و ئەمەریکا هەفتەی ڕابردوو کۆبوونەوە و ڕایانگەیاند کە لەسەر مسۆگەرکردنی دابینکردنی ئاسایشی کیێڤ ڕێککەوتوون، پێشبینی دەکرێت میکانیزمی چاودێریکردنی ئۆکرانیا بە سەرکردایەتی ئەمەریکا و هێزێکی فرە نەتەوەیی ئەوروپا بسپێردرێت، ئەگەر ئاگربەست ڕابگەیێنرێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون




