
ئاڵای ئەمریکا و ژاپۆن
ئاڤا نیوز
ژاپۆن و ئەمریکا لەسەر زیادکردنی بەرهەمهێنانی هاوبەشی کەرەستە بەرگرییەکان و فراوانکردنی هەماهەنگییە سەربازییەکانیان لە ناوچە دەریاییەکانی باشووری ڕۆژئاوای ژاپۆن ڕێککەوتن. ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ زیادبوونی گوشارەکانی چین لە ناوچەکەدا.
چیرۆکی سەرەکی: ڕێککەوتنەکە لە میانی کۆبوونەوەی نێوان شینجیرۆ کۆیزومی، وەزیری بەرگریی ژاپۆن و پیت هێگسێت، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە واشنتن هاتە ئاراوە. هەردوولا جەختیان لەسەر چەند خاڵێکی گرنگ کردەوە، لەوانە: پەرەپێدانی هاوبەشی مووشەک و سیستەمی بەرگریی دژەمووشەک، هاوکاری لە بواری کانزا دەگمەنەکان، پاراستنی زنجیرەی دابینکردن و هەروەها ئەنجامدانی مەشقی سەربازیی ئاڵۆزتر.
زانیاریی زیاتر: ئەم هەنگاوەی ژاپۆن و ئەمریکا لە کاتێکدایە کە پەیوەندییەکانی نێوان تۆکیۆ و پەکین لە گرژییەکی تونددایە.
باکگراوند: ئەم گرژییە دوای ئەوە هات کە سانای تاکایچی، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، ئاماژەی بە ئەگەری دەستوەردانی سەربازیی وڵاتەکەی کرد لە ئەگەری هێرشی چین بۆ سەر تایوان.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون




