سی ئێن ئێن: 5,000 چەکداری عێراقی بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان چوونەتە ئێران

شەیری بکە لە:
سی ئێن ئێن: 5,000 چەکداری عێراقی بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان چوونەتە ئێران

دیمەنی خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی ئێران

ئاڤا نیوز

تۆڕی میدیایی "سی ئێن ئێن"ی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکی هەستیاردا ئاشکرای کرد، هەزاران چەکداری سەر بە گرووپە چەکدارەکانی عێراق بۆ هاوکاریکردنی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان، سنوورەکانیان بڕیوە و ڕەوانەی ئەو وڵاتە کراون.

چیرۆکی سەرەکی: تۆڕی میدیایی "سی ئێن ئێن"ی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای دەکات، هەزاران چەکداری سەر بە گرووپە چەکدارەکانی عێراق بە مەبەستی هاوکاریکردنی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان، ڕەوانەی ئەو وڵاتە کراون.

زانیاریی زیاتر: بەپێی زانیارییەکانی سی ئێن ئێن، کە پشتی بە سەرچاوەیەکی سەربازیی ئەورووپی و سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقی بەستووە: نزیکەی 5,000 چەکدار لە ڕێگەی مەرزەکانی (شەیب) لە میسان و (زەرباتیە) لە واسیت چوونەتە ناو خاکی ئێران، هاوکات 800 چەکداری دیکە لە پارێزگاکانی دیالە و بەسرەوە گەیشتوونەتە ناو خاکی ئێران، ئەم چەکدارانە لە ژێر پەردەی "ئەنجامدانی مەراسیمی ئایینی"دا سنووریان بڕیوە تاوەکو گومانی میدیایی و نێودەوڵەتییان لەسەر دروست نەبێت.

زانیاریی زیاتر: ئێران لە چەند هەفتەی ڕابردوودا شاهیدی توندترین شەپۆلی ناڕەزایەتییە. بەپێی ئامارە نافەرمییەکان سەدان کەس کوژراون و ئینتەرنێت لە زۆربەی وڵاتەکەدا بڕاوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ