
ژمارەیەک چەکداری سوپای عەرەبی سووریا
ئاڤا نیوز
سوپای عەرەبیی سووریا مۆڵەتی بەکارهێنانی ڕێڕەوی مرۆیی لە دێر حافر و دەوروبەری تاوەکو کاتژمێر پێنجی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی درێژکردەوە؛ ئەمە وەک دوایین زەنگ و هۆشداری دەبینرێت پێش دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی گەورە بۆ سەر ناوچەکە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای عەرەبی سووریا ڕایگەیاند، بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ چوونە دەرەوەی هاووڵاتییانی مەدەنی لە ناوچەی دێرحافر و دەوروبەری، لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب، بەکارهێنانی ڕێڕەوە مرۆییەکەی تاوەکو کاتژمێر پێنجی ئێوارەی ئەمڕۆ درێژکردووەتەوە.
٠ هەر بە بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، هەر گردبوونەوە و گرووپێک ڕێگری لە دەرچوونی هاووڵاتییان بکات، دەکرێتە ئامانجی سەربازی، هاوکات ئەم هەنگاوەشی وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنی هێرشێکی سەربازیی فراوان بۆ سەر شارۆچکەی دێر حافر و دەورووبەری.
پەیوەست بەم بابەتەوە: ئیدارەی خۆجێی دێر حافر سەر بە دیمەشق، تاوەکو ئێستا نزیکەی 4 هەزار کەس شارۆچکەکەیان جێهێشتووە و گەیشتوونەتە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سوپاکەی ئەحمەد شەرع.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر سوپای عەرەبی سووریا ئەم ڕێڕەوە مرۆییی کردەوە و مۆڵەتێکی 8 کاتژمێریشی دانابوو کە لە کاتژمێر 09:00ی بەیانی دوێنێ پێنجشەممە بۆ کاتژمێر 05:00ی ئێوارەی هەمان ڕۆژ، بۆ ئەوەی خەڵک ناوچە سەربازییەکان چۆڵ بکەن، بەڵام ئەو پلانە بۆ چۆڵکردنی ناوچەکە شکستی هێنا و بەدرێژایی دوێنێ یەک کەس لە ڕێڕەوە مرۆییەکە دەرنەچوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دێر حافر شارۆچکەیەکی ستراتیژییە و دەکەوێتە سەر شاڕێگەی سەرەکیی نێوان حەلەب و ڕەققە. کۆنتڕۆڵکردنی ئەم ناوچەیە لەلایەن سوپای عەرەبی سووریاوە، واتا کورتکردنەوەی مەودای گەیشتن بە بەنداوی تشرین و بڕینی هێڵەکانی گەیاندنی هەسەدە لەنێوان کانتۆنەکانی باکوور و ناوەڕاستی سووریا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات




