لە کانی قڕژاڵە ستوونی کارەبا کەوتووەتە ناو حەوشەی ماڵان و ناوەڕاستی کۆڵانەکان
- هەواڵ
- 16 کانوونی دووەم

تاوەری گواستنەوەی وزەی کارەبا
ئاڤا نیوز
لە کانی قڕژاڵە، بەشێک لە ستوونەکانی هێڵی گشتیی گواستنەوەی کارەبا کەوتوونەتە ناو حەوشە و تەنیشتی دیواری ماڵان و ناوەڕاستی کۆڵانە تەسکەکان؛ هۆکارەکەی زێدەڕۆیی هاووڵاتییانە لەسەر موڵکی گشتی. بەڕێوەبەری کارەبای هەولێریش بە پێویستی دەزانێت بەرپرسانی یەکەی کارگێڕیی ناحیەکە و بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەکانی هەولێر ئەو گرفتە چارەسەر بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: لە سنووری کۆمەڵگەی کانی قڕژاڵە لە دەوروبەری هەولێر، دیاردەی زێدەڕۆیی لەسەر موڵکی گشتی ئەوەندە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی کراوە، بەشێک لە ستوونەکانی هێڵە گشتییەکانی گواستنەوەی کارەبا کەوتوونەتە ناو حەوشەی ماڵان، تەنیشتی دیواری ماڵ و ناوەڕاستی کۆڵانە تەسکەکانی کۆمەڵگەکە. ئەوەش لەلایەکەوە مەترسیی جدی لەسەر ژیانی دانیشتووانی ئەو ناوچەیە دروست کردووە، لەلایەکی دیکەشەوە کاریگەریی لەسەر شێوازی دابەشکردنی کارەبا لە سنوورەکە هەبووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی ڕابردوودا، دەزگای داواکاریی گشتی، پارێزگای هەولێری لە مەترسییەکانی ستوونەکان و بگۆڕی کارەبای سنووری شارەوانیی کانی قڕژاڵە ئاگادار کردەوە، بە مەبەستی لابردنی سەرجەم ئەو زێدەڕۆییانەی کە لەلایەن هاووڵاتییانەوە لەسەر موڵکی گشتی کراون، بەڵام ئاڤا زانیویەتی بە کردەیی مەترسییەکە هەروەک خۆی ماوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئاڤا پەیوەندیی کرد بە بەختیار قاسم، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەولێر، ئەویش وتی: "بەشێکی زۆر لە خانووەکانی کانی قڕژاڵە بە زێدەڕۆیی و بەبێ گوێدانە مەترسیی بگۆڕ (محاویلە) و ستوونەکانی کارەبا، لەلایەن هاووڵاتییانەوە فراوان کراون، ئەمەش کاریگەریی هەبووە لەسەر تێکچوونی نەخشەی کۆڵان و شەقامەکانی ناحیەکە و ڕێڕەوی سەرەکیی هێڵە گشتییەکانی گواستنەوەی کارەبا."
٠ ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوان وەک بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای هەولێر، بەرپرس نین لەو زێدەڕۆییانەی کراونەتە سەر موڵکی گشتی، بۆیە چارەسەرکردنی ئەو گرفتە لە ئەستۆی ئەوان نییە، بەڵکوو پێویستە زێدەڕۆییەکان لاببرێن.
زانیاریی زیاتر: ئەو ڕێڕەوە سەرەکییەی هێڵی گواستنەوەی کارەبای پێدا تێپەڕ دەبێت، پێویستە لەلایەن شارەوانیی هەر سنوورێکەوە زەوییەکەی لە زێدەڕۆیی پاک بکرێتەوە، بۆیە دەبێت بەرپرسانی یەکەی کارگێڕیی ناحیەکە و شارەوانیی سنوورەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەولێر ئەو گرفتە چارەسەر بکەن، چونکە مەترسیی لەسەر ژیان و سەلامەتیی هاووڵاتییان دروست کردووە، جگە لەوەش هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا لە ناو حەوشەی ماڵان و کۆڵانە تەسکەکاندا، هیچ جۆرە دڵنیاییەکیان نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





