وتاربێژی مزگەوتەكەی سلێمانی لەسەر وتنی قسەی نەشیاو بە كوردانی ڕۆژئاوا دەستگیر كرا
- کوردستان
- 16 کانوونی دووەم

دیمەنی ساتی هێنانە خوارەوەی وتاربێژەکە لەسەر مینبەر
ئاڤا نیوز
ئاسايشى سلێمانی ڕایدەگەیێنێت، دوای گرژی و ئاڵۆزییەكانی ئەمڕۆی مزگەوتی بەختەوەری لە شاری سلێمانی، بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە، وتاربێژی مزگەوتەكە بە ماددەی 240 لە یاسای سزاكانی عێراقی، دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوەش لە دۆسیەكەی بەردەوامە.
چیرۆکی سەرەکی: نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە مزگەوتی بەختەوەری لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی، لەكاتی خوێندنەوەی وتاری ڕۆژی هەینی، ناڕەزایی و گرژی و ئاڵۆزی لەنێو مزگەوتەکەدا دروستبوو، ئەوەش دوای بەكارهێنانی هەندێک دەستەواژەی نەشیاو بەرامبەر بە کوردانی ڕۆژئاوا لەلایەن وتاربێژەکەوە، ئەمەش بووەتە هۆی ناڕەزایی نوێژخوێنانی ئەو مزگەوتە.
لێدوانی فەرمی: عەقید كارزان شێركۆ، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، ئاسایشی سلێمانی بۆ کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکان، دەستبەجێ وتاربێژەکەیان گواستەوە بۆ ئاسایشی سلێمانی، ئێستاش بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، وەكو تۆمەتبار پاڵپشت بەماددەی 240 لە یاسای سزاكانی عێراقی دەستگیركراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو وتاربێژە ناوی هەڤاڵ فارس مەولود ـە، پیشەی ئەندازیارە و وتاربێژی خۆبەخشە لە مزگەوتی بەختەوەری شاری سلێمانی، دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە ناوبراو لەووتارەکەی ئەمڕۆیدا هەندێک دەستەواژەی نەشیاوی بەرامبەر بە کوردانی ڕۆژئاوا بەکارهێناوە، ئەمەش بووەتە هۆی ناڕەزایی لای نوێژخوێنانی ئەو مزگەوتە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





