وتاربێژی مزگەوتێک لە کەلار لەسەر "سوکایەتی کردن بە ڕۆژئاوای کوردستان" دەستگیرکرا
- کوردستان
- 16 کانوونی دووەم

مامۆستا شێرکۆ کەریم، وتاربێژ و پێشنوێژی مزگەوتی دایک لە کەلار
ئاڤا نیوز
وتاربێژ و پێشنوێژی مزگەوتی دایک لە کەلار لە وتاری ئەمرۆ هەینیدا، باسی ڕۆژئاوای کوردستان و شەڕڤانان دەکات، بەشێک لە نوێژخوێنانی مزگەوتەکە بە سوکایەتی دەزانن بەرامبەر بە کورد و شەڕڤانانی ڕۆژئاوا. هێزێکی ئەمنی سنوورەکە بۆ لێکۆڵینەوە بانگی دەکەن.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: حەسەن عەبدوڵڵا، یەکێک لە نوێژخوێنانی مزگەوتی دایک بە ئاڤای وت، "بە وردی گوێم لە وتارەکەی گرت، مامۆستا دیاربوو خۆی ئامادەکردووە، چونکە وتی هەفتەیەکە بەزۆر خۆمگرتووە، ناردنی کچ بۆشەر لەتەمەنی 16 ساڵیدا چۆن دەبێت ئەگەر لێرە کچێک لەو تەمەنەدا بدرێت بە شوو ڕێکخراوەکانی ژنان دێنە سەر خەت، وتیشی، ئەوانە هێرشیان کردووەتەسەر سوپای سووریا ئەو جێگایە ناوچەیەکی عەرەبیە کۆمەڵێک قسەی دیکە، من خۆم پێڕانەگیرا قسەم کرد و دەنگە دەنگ دروست بوو".
لێدوانی فەرمی: مامۆستا سەباح محەممەد ساڵح، بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی گەرمیان بەئاڤای ڕاگەیاند، هەواڵی دەستگیرکردنی مامۆستا شێرکۆ کەریم، وتاربێژ و پێشنوێژی مزگەوتی دایک ڕاستە. وتیشی، لە ئەمڕۆوە مامۆستا ناچێتەوە مزگەوت و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەش دروست دەکرێت، چونکە بەپێی یاساو ڕێنمایەکان دەبێت وتاربێژانی مزگەوتەکان پابەندبن بەو وتارانەی کە گشتاندنی پێدەکرێت وە مزگەوت جێگای بابەتی سیاسیی نییە و نابێت".
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی گەرمیان بە ئاڤای ڕاگەیاند، لەسەر وتارەکەی ئەو مامۆستایە، کامێرای مزگەوتەکەمان بردووە، گوێ لە وتارەکەی دەگرین کە تۆمارکراوە، ناکرێت لەم کاتەدا کورد کەوتووەتە ژێر هەڕەشەی دوژمنانی، کەچی خۆشمان لەناوخۆدا ناکۆکی دروست بکەین، سووتاندنی وێنەی شەهیدانی ڕۆژئاوا لە کەرکووک دەرخەری ئەوەیە ئێمە لە مەترسیداین، بۆیە ڕێگا نادەین هیچ کەسێک بەقسەش بێت ئاسایشی نیشتمانی ناوچەکە بخاتە مەترسیەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





