
دیمەنی هێزەکانی ئەمریکا و هەسەدە لەکاتی کۆبوونەوەکە
ئاڤا نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، شاندیكی سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش گەیشتە شارۆچکەی دێر حافر لە ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەب و لەگەڵ بەشێک لە سەرکردەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆبوونەوە.
لێدوانی فەرمی: فەرهاد شامی، وتەبێژی هەسەدە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، بەرپرسانی هەسەدە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی کەمکردنەوەی گرژی و توندووتیژییەکانی نێوان هەسەدە و سووپای سووریا لە دێر حافر.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکان، فەرماندەیەکی سەربازیی ئەمریکی سەرکردایەتیی شاندەکەی هاوپەیمانان کردووە لە دێر حافر لەگەڵ سەرکردەکانی هەسەدە و یەکینەکانی پاراستنی ژنان لەوانەش ڕۆهلات عەفرین، سەرکردە لە یەکینەکانی پارستنی ژنان و چیا کۆبانێ، ئەندامی فەرماندەیی گشتی هەسەدە کۆبوونەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە چەند سەرچاوەیەکەوە ئاشکرای کردووە، کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی ناوچەکە بووە، هاوکات بەرزکردنەوەی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هێزەکانی هاوپەیمانان و هەسەدە لەپێناو دەستەبەرکردنی سەقامگیری و ئاسایشی خەڵک و ناوچەکە بە تایبەتی ئەو ناوچانەی گرژی و ئاڵۆزییان هەیە تاوتوێ کراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





