شاندی باڵای کوردستان بۆ جاری پێنجەم بەشداری کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس دەکات

شەیری بکە لە:
شاندی باڵای کوردستان بۆ جاری پێنجەم بەشداری کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس دەکات

ماڵی کوردستان لە داڤۆس. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

شاندی باڵای هەرێمی كوردستان، بەشداری لە كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس بۆ ئەمساڵ دەكات، لە پەڕاوێزی کۆڕبەندەکەدا زنجیرەیەک دیدار و گفتوگۆی گرنگ لەگەڵ سەرکردە و نوێنەرانی وڵاتانی جیهان ئەنجام دەدات.

چیرۆکی سەرەکی: لە ڕۆژانی 19 تاوەكو 23ـی ئەم مانگە، لە داڤۆسی سویسرا، كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی بە بەشداری سەركردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی جیهان و كەسایەتییە ئابوورییە كاریگەرەكان بەڕێوەدەچێت، تێیدا پرسە هەنووكەییە سیاسی و ئابوورییەكان و ئاڵنگاریە ئەمنییەكان دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ، هاوشێوەی ساڵانی ڕابردووش، شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستانیش بۆ جاری پێنجەم بەشدار دەبێت.

لێدوانی فەرمی: سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، هەرێمی کوردستان بە شاندێکی باڵا و بە شێوەیەکی کارا لەم ڕووداوە نێودەوڵەتییەدا ئامادە دەبێت. ئامانجی سەرەکیی شاندەکە برەودانە بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و خستنەڕووی دیدگای هەرێمی کوردستان لەسەر پرسە هەنووکەییەکان لەڕێگەی ئەنجامدانی زنجیرەیەک دیدار و گفتوگۆی گرنگ لەگەڵ سەرکردە و نوێنەرانی وڵاتانی جیهان.

دزەیی ڕوونیشیکردەوە، گفتوگۆکان تەنیا لەسەر لایەنی سیاسی نابن، بەڵکو ئاڵنگاری و گۆڕانکارییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان و پرسە ئابوورییەکان، بەشێکی سەرەکیی ئەجێندای کۆبوونەوەکان دەبن، بە مەبەستی بەهێزکردنی پێگەی ئابووریی هەرێمی کوردستان و دروستکردنی دەرفەتی نوێی هەماهەنگی.

باکگراوند: کۆڕبەندی داڤۆس، ساڵی 1971 بە دەستپێشخەریی کلاوس شواب ئابووریناسی گەورەی ئەڵمانی دامەزراوە، ئامانجی دروستکردنی کەشێکی فراوانی گفتوگۆی ئابووری بووە لەسەر ئاستی سەرکردە سیاسی و بارزرگانی و ئەکادیمییە باڵاکان لە وڵاتە گەورەکانی ئەوروپا. دواتر بازنەی کۆڕبەندەکە فراوان بووە و هەموو دنیای گرتووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ