
شوێنی لادانی وێنەکەی شەهید زیاد حەلەب، وێنەی شەهید زیاد حەلەب
ئاڤا نیوز
پارێزگاری كەركووک تایبەت بە ئاڤا ڕایدەگەیەنێت، ئەوان وەک بەرپرسانی حكومیی پارێزگاكە، هیچ وێنەیەكیان لانەداوە، بەڵكو خەڵكانێكی نەناسراو بەو كارە هەڵساون.
چیرۆکی سەرەکی: دوای كەمتر لە 24 كاتژمێر لە دانانی وێنەی شەهید زیاد حەلەب، فەرماندە كوردەكەی شاری حەلەب، لە چوارڕیانی بازنەیی شاری کەرکووک لەلایەن چەند گەنجێكی كوردەوە، ئەمڕۆ هەینی وێنەكە لەلایەن كەسانی نەناسراو لادەدرێت، سەرەتاش وەها بڵاوبووەوە كە لابردنی وێنەكە، بە فەرمانی پارێزگاری کەرکوک بووە، بەبیانووی ئەوەی؛ "فەرماندە زیاد حەلەب، عێراقی نییە."
لێدوانی فەرمی: د.ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک تایبەت بە ئاڤا وتی، حكومەتی خۆجێیی کەرکوک هیچ وێنەیەكی لانەداوە و ئاگاداری ئەو پێشهاتە نین.
کاردانەوەکان: دانانی وێنەی شەهید فەرماندە زیاد حەلەبی، ناڕەزایی هەندێک پەیج و پلاتفۆرمی لایەنە توركمانی و عەرەبییەكانی پارێزگای كەركووكی بەدوای خۆیدا هێنا و بەراوردیان كرد بە سووتاندن و لابردنی ئاڵای عێراق و لۆگۆی بەرەی توركمانی كە لە ماوەی ڕابردوودا چەند جارێك دیاردەكە لە شاری كەركووك دووبارە بووەوە.
باکگراوند: زیاد حەلەب، فەرماندەیەکی باڵای ئاسایشی گەڕەکە کوردییەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەی حەلەب بوو لە سوریا، كە لەكاتی بەرگریكردندا لەلایەن سوپای عەرەبی سووریا شەهید كرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





