عومرەکارێکی کورد لە مەککە بە نەخۆشی گیانی لەدەستدا

شەیری بکە لە:
عومرەکارێکی کورد لە مەککە بە نەخۆشی گیانی لەدەستدا

وێنەی عومرەکارە کوردەکە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

عومرەکارێکی کورد لە شاری مەککەی سعوودییە دوای چەندین ڕۆژ ماونەوەی لە نەخۆشخانە، بەنەخۆشی گیانی لەدەستدا و هەر لەوێ ئەمڕۆ بە خاک دەسپێردرێت.

لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، وتەبێژی حەج و عومرەی كوردستان بە ئاڤای وت، دوای 10 ڕۆژ مانەوەی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری مەککە، ئەمڕۆ عومرەکارێکی ئافرەت بەناوی ڕووناک ئیبراهیم ئەحمەد، تەمەن 67 ساڵ بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشدا، خێزانی ئەو عومرەکارە بە ئۆتۆمبێلی کەسی خۆیان گەشتیان کردبوو، بۆ بەخاک سپاردنی تەرمەکەشی لەو شارەدا ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان تەواوکراون. وەک حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان، ئامادەی هەموو ئاسانکارییەکن بۆ ئەو خێزانە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ساڵی نوێ تا ئێستا، ئەمە سێیەم عومرەکارە لە مەککە گیان لەدەست دەدات، ساڵی ڕابردووش 14 عومرەکار لەکاتی بەجێگەیاندنی عومرە گیانیان لەدەست دا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ