چوارچێوەی هەماهەنگی ئامادەکاری دەکات تا مالیکی وەک سەرۆکوەزیران بە فەرمی ڕابگەیێنێت
- عێراق
- 16 کانوونی دووەم

دیداری نووری مالیکی و محەممەد شواع سوودانی
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەک لەنێو هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ئاڤا ئاشکرای کردووە، ئامادەکاری دەکرێت بۆ کۆبونەوەیەک تاوەکو بەشێوەیەکی فەرمی ناوی نووری مالیکی وەکو کاندیدی سەرۆکوەزیران رابگەیێنرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دوایین کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی لە شەوی شەممەی ڕابردوودا، دوای چەندین کۆبوونەوەی تایبەت و دانوستان، محەممەد شیاع سوودانی کە کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیران بوو بەرامبەر نووری مالیکی پشتیوانیی خۆی بۆ ناوبراو دەربڕی، بەڵام بێ ئەوەی بە تەواوی لە کێبڕکێیەکە بکشێتەوە.
سوودانی مەرجی ئەوەی بۆ مالیکی داناوە کە دەبێت ڕەزامەندی هەموو لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و مەرجەعیەتی باڵا و موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە وەربگرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لەنێو چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئاڤای وت: هەموو هەوڵەکان بۆ ئەوەن سبەی شەممە کۆبوونەوەیەک رێکبخرێت تا بە فەرمی ناوی نووری مالیکی وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق ڕابگەیێنن، بەڵام تاوەکو ئێستا کات و شوێنی کۆبونەوەکە دیارینەکراوە، لە ئەگەری ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەکەش رۆژی دووشەممە ناوەکە ڕادەگەیێنرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، دواخستنی ڕاگەیاندنی ناوی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق پەیوەندیی بە بوونی تێبینی لەسەر مالیکیەوە هەیە لەلایەن هەریەک لە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق و عەممار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی، بۆیە تاوەکو ئێستا کۆدەنگی لە نێو ماڵی شیعەدا لەسەر ئەو پرسە نییە و هەموو هەوڵەکان بۆ ئەوەن تاوەکو لەم هەفتەیەدا ئەو پرسە یەکلایی بکەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: کۆبوونەوەیەکی ئەرێنیمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە ئاگادار دەكرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: کۆبوونەوەیەکی ئەرێنیمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە دەرچوو






