خۆپیشاندانی لایەنگرانی گرووپە چەکدارەکانی عێراق بۆ پشتیوانیکردنی ئێران بەڕێوەچوو
- هەواڵ
- 16 کانوونی دووەم

دیمەنی خۆپیشاندەرانی لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە بەغدا
ئاڤا نیوز
دەیان کەس لەلایەنگرانی حەشدی شەعبی لەبەردەم باڵەخانەی باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا بۆ پاڵپشتیکردنی کۆماری ئیسلامی ئێران دژی ئەمریکا و ئیسرائیل گردبوونەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هەینی گردبوونەوەی لایەنگرانی حەشدی شەعبی و بەرەی مەقاوەمەی ئیسلامی بە دروشمی "لەناوچوون و بەرەنگاری بەرامبەر ئەمریکا و ئیسرائیل" لە بەغدا بەڕێوەچوو، هاوکات لە پارێزگاکانی کەربەلا و نەجەف خۆپیشاندان بۆ پشتیوانیکردنی ئێران و سەرکۆنەی هەڕەشەکانی ئەمریکا کران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەماوەکانی ڕابردوودا هەریەک لە گرووپی چەکداری حیزبوڵڵای عێراقی و کەتائیبی سەید شوهەدا و جووڵانەوەی نوجەبا لەڕێگای ڕاگەیێنراوەوە پاڵپشتی تەواوەتی خۆیان بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران و دەربڕیوە.
لەلایەکی دیکەوە: هەر یەکە لە حکومەتی عێراق و هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان بە ڕاگەیێنراوی فەرمی دووپاتیان کردووەتەوە نایانەوێت ببن بە بەشێک لەو ئاڵۆزیانەی لەناوچەکدا هەیە، هاوکات ڕەتیان کردووەتە خاک و ئاسمانی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر هیچ وڵاتێکی دراوسێ و ناوچەکە بەکاربهێنرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییە تایبەتەکانی ئاڤا میدیا ئێستا سەرکردەکانی حەشدی شەعبی ئامادەکاری دەکەن تاوەکو خۆپیشاندانەکان لە ڕۆژانی داهاتوودا فراوانتر بکەن و بڕیارە سبەی شەممە لە شەقامی زەلال لەپێش باڵەخانەی ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی لە بەغدا خۆپیشاندان ڕێکبخرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





