هەسەدە: دێر حافر بە چڕی لەلایەن سوپای عەرەبی سووریاوە بۆردوومان دەکرێت
- کوردستان
- 16 کانوونی دووەم

دیمەنی ئاگری بۆردوومانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بۆ سەر دێر حافر. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دوای ماوەیەکی کەم لە دەرکردنی مەرسوومێکی هەشت خاڵی بۆ مافەکانی کورد لەلایەن ئەحمەد شەرعەوە. سوپای سووریا بە چڕی تۆپبارانی بۆسەر دێر حافر دەستپێکرد.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای عەرەبی سووریا، بە ڕەنگی سوور چوار ناوچەی دێر حافری دەستنیشان کرد و داوای کرد خەڵک لەو ناوچەیە دووربکەونەوە، چونکە دەکرێنە ئامانج. ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ هەبوونی بارەگای هەسەدە لەو ناوچانە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند، گرووپەکانی سەر بە دیمەشق بە چڕی دەستیانکردووە بە بۆردوومان کردنی شاری دێر حافر. ئەو تۆپبارانە ناوچەی مەدەنی کردووەتە ئامانج و تا ئێستا زیانەکان نەزانراون.
لەلایەکی دیکەوە: ئاژانسی هەواڵی سووریا (سانا) لە زاری دەستەی کردە سەربازییەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاویکردوەتەوە، "ئەوان وەڵامی هێرشێکی چەکدارانی پەکەکە و پاشماوەکانی ڕژێمی ئەسەدیان داوەتەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەستپێکردنی ئەو تۆپبارانە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ دوو کۆبوونەوە لەنێوان هەسەدە و هێزەکانی هاوپەیمانان لە ڕەققە و دێر حافر ئەنجامدراون و هێشتا ناوەرۆکی کۆبوونەوەکان ئاشکرا نەکراون، بڕیاریشە سبەی شەممە، لە هەولێر مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک کۆببنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





