شاندێکی یەکێتی بەسەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی دەچێتە لای شاسوار عەبدولواحید

شەیری بکە لە:
شاندێکی یەکێتی بەسەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی دەچێتە لای شاسوار عەبدولواحید

لۆگۆی یەکێتی و نەوەی نوێ

ئاڤا نیوز

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە (17-1-2026)، شاندێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی سەردانی بارەگای سەرەکیی جووڵانەوەی نەوەی نوێ بکات؛ ئامانج لێی گفتوگۆکردنە لەسەر پێکهێنانی حکومەت و دروستکردنی هاوپەیمانێتییەک بۆ "ڕاستکردنەوەی هاوسەنگیی هێز".

وێنە گەورەکە: دوای ساڵانێک لە ململانێی توند، یەکێتی و نەوەی نوێ لەسەر خاڵێکی هاوبەش کۆدەبنەوە: ئەوەیش کۆبوونەوەیەک لەبارەی دروستکردنی بەرەیەکی هاوبەش بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم و کارەکردنەوەی پەرلەمان بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ داهاتوویەک نییە بتوانن بە ئاسانی و بەبێ پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو کارە ئەنجام بدەن. 

زانیاریی زیاتر: ئەمە یەکەمین دیداری فەرمیی نێوان بافڵ تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحیدە لە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و دوای ئازادبوونی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دوای پێنج مانگ دەستگیرکردنی لە سلێمانی.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: شاسوار عەبدولواحید لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا داوای کرد بەرەیەک بۆ تێپەڕاندنی یاسای بودجە و ڕاستکردنەوەی هاوسەنگیی هێز پێکبهێنرێت، دواتر بافڵ تاڵەبانی بە ڤیدیۆ وەڵامی دایەوە و وتی: "یەکێتیش هەر ئەوەی دەوێت؛ ئەگەر بە جدیتانە، ئێمەش بە جدیمانە."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ