بەهۆی سەرمای زستانەوە ژیانی ملیۆنێک ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمی کوردستان لە مەترسیدایە
- کوردستان
- 17 کانوونی دووەم
دیمەنی یەكێک لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ناوەندی هەماهەنگیی قەیرانەکان (JCC) هۆشداری دەدات کە نزیکەی یەک ملیۆن ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمی کوردستاندا لە دۆخێکی مرۆیی سەختدا زستان بەڕێ دەکەن، لە کاتێکدا حکومەتی فیدراڵ تەواوی بەرپرسیارێتییەکانی فەرامۆش کردووە.
وێنە گەورەکە: پشتیوانییە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئاوارەکان لە عێراق بەرەو کەمبوونەوە چوون، ئەمەش بارگرانییەکی دارایی و لۆجستیی یەکجار قورسی خستووەتە سەر شانی حکومەتی هەرێمی کوردستان. بەغدا نەک هەر پڕۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی بۆ ناوچەکانیان ئاسان نەکردووە، بەڵکو تەنانەت پێداویستییە سەرەتاییەکانی سووتەمەنی و گەرمکردنەوەشی بۆ دابین نەکردوون.
بۆچی گرنگە: زۆربەی ئەم ئاوارە و پەنابەرانە هاووڵاتیی عێراقین، بەڵام حکومەتی ناوەندی مامەڵەی "هاووڵاتیی پلە دوو"یان لەگەڵ دەکات. فەرامۆشکردنی ئەم ژمارە زۆرەی خەڵک لە وەرزی سەرمادا، ئەگەری سەرهەڵدانی کارەساتی مرۆیی و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لە ناو کەمپەکاندا زیاد دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەغدا تەنانەت یەک لیتر نەوتی بۆ ئاوارەکان نەناردووە و ئەرکەکەی بۆ هەرێم و دەزگای خێرخوازیی بارزانی جێهێشتووە، جێبەجێنەکردنی "ڕێککەوتننامەی شنگال" و خراپیی دۆخی ئەمنی، ڕێگرە لە گەڕانەوەی 300 هەزار ئاوارەی ئەو قەزایە، هاوکات نەبوونی بەڵگەنامەی فەرمی و ململانێ عەشایەرییەکان لە ناوچە ڕزگارکراوەکان، هەزاران ئاوارەی لە کەمپەکانی خازر و حەسەن شام هێشتووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: سروە ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی هەماهەنگیی قەیرانەکان بە ئاڤای ڕاگەیاند: بەغدا هیچ هاوکارییەکی بۆ ئاوارەکان ڕەوانە نەکردووە. لە کاتێکدا ئەمانە هاووڵاتیی عێراقین، بەڵام تەنانەت پێداویستیی زستانەشیان بۆ دابین ناکەن. ئێستا ئەرکی خزمەتگوزارییەکان تەنیا لەسەر شانی حکومەتی هەرێم و دەزگای خێرخوازیی بارزانی ماوەتەوە.
زانیاریی زیاتر: هەرێمی کوردستان میوانداریی نزیکەی 40%ـی کۆی ئاوارەکانی عێراق دەکات. بەهۆی کەمبوونەوەی بودجەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، خزمەتگوزارییە تەندروستی و پەروەردەییەکان لە ناو کەمپەکاندا بەرەو پەککەوتن دەچن، ئەمەش وای کردووە ژیان تێیاندا قورستر بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






