هەسەدە لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب کشایەوە؛ سوپای سووریا دەچێتەدێر حافر

شەیری بکە لە:
هەسەدە لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب کشایەوە؛ سوپای سووریا دەچێتەدێر حافر

ئاڤا نیوز

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) پڕۆسەی کشانەوەیان لە تەواوی ناوچەکانی ڕۆژئاوای ڕووباری فوورات دەستپێکرد؛ هاوکات یەکەکانی سوپای سووریا دەستیان بە جێگیربوون لە شارۆچکە ستراتیژییەکانی دێر حافر و مەسکەنە کرد.

وێنە گەورەکە: گەڕانەوەی سوپای عەرەبی سووریا بۆ ئەم ناوچانە دوای پێکدادانێکی قورسی سەربازی دێت لە نێوان ئاسایشی حەلەب و سوپا لە هەردوو گەڕەکی کوردنشینی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود، ئەم پاشەکشەیەی هەسەدە ڕێگری لە شەڕێکی گەورە گرت کە چاوەڕوان دەکرا لەنێوان هەردوولادا لە گوندەوارەکانی حەلەب ڕوو بدات.

چیرۆکی سەرەکی: وردەکاریی گۆڕانکارییە مەیدانییەکانی ئەمڕۆ (17-1-2026) بەم شێوەیەیە: پڕۆسەکە لە کاتژمێر 07:00ـی بەیانیی ئەمڕۆوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و کشانەوەکەش شارۆچکەکانی دێر حافر، مەسکەنە و تەواوی هێڵەکانی تەماسی ڕۆژهەڵاتی حەلەب دەگرێتەوە.

لێدوانی فەرمی: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هەسەدە ڕایگەیاندووە کە بڕیارەکە دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوەی چڕ لەگەڵ "هاوپەیمانان و لایەنە نێودەوڵەتییەکان" دراوە و وەک "نیازپاکی" بۆ ڕێککەوتنی سیاسی دەبینرێت.

٠ هاوکات باسی لەوەشکردووە، هێزەکانمان لە تەواوی هێڵەکانی تەماس لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب کشانەوە بۆ ئەوەی دەرفەت بدەینە چارەسەری سیاسی."

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر:
وەزارەتی بەرگریی سووریا ڕایگەیاند: "پێشوازی لەم بڕیارە دەکەین؛ یەکەکانی سوپا دەستیان بە بڵاوەپێکردن کردووە بۆ سەپاندنی سەروەریی دەوڵەت و دابینکردنی ئاسایش."

زانیاریی پەیامنێر: سۆلین حەمەدەمین، نێردراوی ئاڤا بۆ دێر حافر ڕایگەیاند: سوپای عەرەبی سووریا لە نزیک دێر حافر جێگیرکراون بەڵام تاوەکو ئێستا جوڵەیان نەکردووە بۆ چوونە ناو شارەکەوە، لەبەر ئەوەی هێزەکانی هەسەدە تاوەکو ئێستا بەفەرمی کشانەوەی خۆیان لەوناوچەیە ڕانەگەیاندووە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ