لەندەن: خۆپیشاندەران جارێکی دیکە ئاڵای باڵوێزخانەی ئێران دادەگرنە خوارەوە

شەیری بکە لە:
لەندەن: خۆپیشاندەران جارێکی دیکە ئاڵای باڵوێزخانەی ئێران دادەگرنە خوارەوە

خۆپیشاندەرێک ئاڵای سەردەمی پاشایەتی لەبەری ئاڵای ئێران بەرزدەکاتەوە لە لەندەن

ئاڤا نیوز

 

خۆپیشاندانی ئێرانیەکان دژی دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەیان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەکەدا بەردەوامە و درەنگانی دوێنێ شەو لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا خۆپیشاندان بۆ پشتگیری لە خۆپیشاندەران ئەنجامدرا و ئاڵۆزی دروستبوو، تیایدا جارێکی دیکە ئاڵای ئێران لەسەر باڵەخانەی وڵاتەکە داگیرا.

 

چیرۆکی سەرەکی: پۆلیسی لەندەن (میترۆپۆلیتان) لە پۆستێکدا لە ئێکس بڵاویان کردۆتەوە ڕایانگەیاندووە: خۆپیشاندەرێک بەسەر چەند باڵەخانەیەکدا تێپەڕیوە تا گەیشتۆتە باڵەخانەی موڵکێکی دیبلوماسی و تایبەت کە باڵەخانەی باڵیۆزخانەی ئێرانە لە لەندەن و ئاڵای وڵاتەکەیان داگرتووە، بەو هۆیەوە خۆپیشاندەرەکە دەستگیرکراوە.

 

دەرەنجام: هەر بەپێی بڵاوکراوەی پۆلیسی لەندەن، لە خۆپیشاندانەکەدا شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و پۆلیسدا درووستبووە و چەند پۆلیسێک بریندار بوونە.

 

لەلایەکی دیکەوە: پێشتریش پۆلیسی شارەکە ڕایگەیاندبوو کە لە کاتی درووستبوونی هەر خۆپیشاندان یان ئاڵۆزیەکدا ئەوان پارێزگاری لە کونسڵخانەی ئێران دەکەن لە لەندەن، بەڵام ڕۆژی 10-1-2026، خۆپیشاندەران بۆ ماوەیەکی کورت ئاڵای باڵیۆزخانەکەیان بە ئاڵای پێشووی ئێران گۆڕی (ئاڵای سەردەمی پاشایەتی).

 

باکگراوند: خۆپیشاندانەکان لە ناوخۆی ئێراندا بەهۆی کێشە ئابوورییەکانەوە سەریان هەڵدا، لە 28ـی کانوونی دووەمدا بە داخستنی بازاڕی تاران دەستیپێکرد، بەڵام گۆڕا بۆ بزووتنەوەیەکی جەماوەری کە داوای ڕوخانی ڕژێم و باشترکردنی دۆخی هاوڵاتیانیی وڵاتەکەیان دەکرد، بۆ پشتگیری کردنیش لە خۆپیشاندەرانی ناوخۆی ئێران لە زۆرێک لە وڵاتەکاندا خۆپیشاندانی پشتگیری بۆ خەڵکی ئێران بەڕێوەچوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ