تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر کۆدەبنەوە

شەیری بکە لە:
تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر کۆدەبنەوە

کۆبوونەوەی پێشتر تۆم باراک و مەزڵووم عەبدی

ئاڤا نیوز

تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتنە هەولێر بڕیارە کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەبارەی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجام بدەن.

وێنە گەورەکە: هەولێر جارێکی دیکە دەبێتەوە بە ناوەندی یەکلاکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی سووریا. ئەم سەردانە هاوکاتە لەگەڵ گۆڕانکارییە مەیدانییە خێراکان و کشانەوەی هەسەدە لە لادێکانی حەلەب.

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: هەر یەکە لە تۆم باراک و مەزڵووم عەبدی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە (17-1-2026) گەیشتوونەتە هەولێر. بڕیارە زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن بە مەبەستی دروستکردنی یەکدەنگیی سیاسی و بڕیاردان لەسەر چارەنووسی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا، پێش ئەم كۆبوونەوەیە، تۆم باراک سەردانی سەرۆک بارزانی دەكات و بەیەكەوە كۆدەبنەوە و پرسی سووریا و ڕۆژئاوای كوردستان و ناوچەكە تاوتوێ دەكەن، هاوكات باسیش لە چۆنیەتی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی 10ی ئاداری نێوان هەسەدە و حكومەتی سوریا دەكەن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم جووڵە دیپلۆماسییە تەنیا چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە دێت کە مەزڵووم عەبدی بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی لە هەردوو ناوچەی "دێر حافر و مەسکەنە" ڕاگەیاند؛ بڕیارەکە وەک بەشێک لە لێکتێگەیشتن لەگەڵ حکومەتی سووریا و لەژێر چاودێریی ڕاستەوخۆی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی جێبەجێ کرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ