ئەمریکا هەڕەشەی بەکارهێنانەوەی یاسای قەیسەر لە سووریا دەکات

شەیری بکە لە:
ئەمریکا هەڕەشەی بەکارهێنانەوەی یاسای قەیسەر لە سووریا دەکات

یەکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا

ئاڤا نیوز

بەهۆی هەڵکشانی نانۆکییەکانی نێوان چەکدارانی حکومەتی عەرەبی سووریا و هێزە کوردییەکان، ئەمریکا بە هەڕەشەی دووبارە هێنانەوەی یاسای قەیسەر، هەڕەشەی لە حکومەتی سوریا کردووە.

ئەوەی ڕوودەدات: لە ماوەی ڕابردوودا هێزەکانی سوریای دیموکرات و هێزەکانی سەر بە سوپای عەرەبی سووریا چەندین جار ڕووبەڕووی یەکدی بوونەتەوە و شەڕ و پێکدادان لە نێوانیاندا دروستبووە، ئەوەش دۆخێکی جیاوازی بۆ ئەمریکا دروستکردووە کە هاوپەیمانی هەسەدەیە.

چیرۆکی سەرەکی: بە پێی نوێترین ڕاپۆرتی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بە تەلەفون پەیوەندی بە ئەحمەد شەرعەوە کردووە و پێی ڕاگەیاندووە دۆخەکە لە گەڵ هێزە کوردییەکان هێور بکاتەوە، ڤانس بە شەرعی ڕاگەیاندووە لە ئەگەری دەستپێشخەری زیاتری سەربازیی، ئەمریکا ناچار دەبێت جارێکی دیکە یاسای قەیسەر بەسەر سووریا بسەپێنێتەوە، کە پێشتر بەسەر حکومەتەکەی بەشار ئەسەد سەپاندبووی.

لەلایەکی دیکەوە: لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە کە بەرپرسانی باڵای ئەمریکا نیگەرانن لە دۆخەکە و ترسی ئەوەیان هەیە شەڕەکە بچێتە ناوچە کوردییەکانەوە و ئەندامانی داعش لە زیندانەکانی هەسەدە هەڵبێن.

بەهۆی ئەو مەترسییەشەوە، ئەمریکا ئامادەیە جارێکی دیکە ئەو سزا توندانە بەسەر حکومەتی سوریا بسەپێنێت، ئەگەر هاتوو شەڕ و پێکدادانەکان و دەستپێشخەرییە سەربازییەکانیان نەوەستێنن.

باکگراوند: یاسای قەیسەر، کۆمەڵێک سزای توندی ئابووری بوو کە لە ساڵی 2019 ئەمریکا بەسەر حکومەتی پێشووی سووریا سەپاندی و دواتر لە کۆتاییەکانی ساڵی 2024 لەسەر حکومەتی نوێی سوریا سزاکانی هەڵگرت، ئەم سزایە بەناوی خوازراوی وێنەگرێکی سەربازیی سوپای سووریا بوو، کە نزیکەی 55 هەزار وێنەی کۆمەڵکوژیی و کوشتاری جەنگەکانی سوپای سووریای دزە پێکرد و بوونە بەڵگەی پێویستە کە کۆنگرێسی ئەمریکا ئەم سزا ئابوورییە سەختە بەسەر دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە و ئەو وڵاتانەی هاوکارییان پێشکەش دەکەن دەسەپێنێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ