
دێلسی ڕۆدریگێز، سەرۆکی کاتیی ڤەنزوێلا
ئاڤا نیوز
دێلسی ڕۆدریگێز، سەرۆکی کاتیی ڤەنزوێلا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئاشکرایکرد، لەمەودوا نەوتی ڤەنزوێلا بەکاردێت بۆ دەوڵەمەند کردنەوەی وڵاتەکە.
چیرۆکی سەرەکی: دێلسی ڕۆدریگێز، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ئەنجوومەنی نیشتمانی بۆ ئابووری بەرهەمدار ئەنجامدا، دوای چەند کاتژمێرێک لە گفتوگۆ و کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکە، دێلسی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و پلانی داهاتووی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی وڵاتەکەی خستەڕوو.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: پێشتر دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە لەمەودوای بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوتی ڤەنزوێلا لەژێر سەرپەرشتی ئەمریکا دەبێت، دێلسی ڕۆدریگێزیش ئەوەی لە هاووڵاتیانی نەشاردەوە و بە دۆخێکی سیاسی نوێ ناوی برد، بەڵام بەڵێنیدا کە لەو ڕێگەیەوە وڵاتەکەی ببوژێنێتەوە و دووبارە دەوڵەمەندی بکاتەوە.
گۆشەیەکی دیکەی چیرۆکەکە: بە دوای ئەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییە، ڕۆدریگێز بڕیاری دوورخستنەوەی وەزیری پیشەسازی دا و بە دۆستی مادۆرۆ ناوی برد.
لەلایەکی دیکەوە: کەسە نزیکەکانی نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی پێشووی ڤەنزوێلا، گرتبوونەوەیەکیان سازکرد و تیایدا داوای ئازادکردنی سەرۆکەکەیان دەکرد، لەو گرتبوونەوەشدا کوڕە گەورەی سەرۆکی پێشوو ئامادەبوو.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون




