ترەمپ سوپاسی خامنەیی دەکات

شەیری بکە لە:
ترەمپ سوپاسی خامنەیی دەکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران

ئاڤا نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، سوپاسی عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەکات کە لەسێدارەدانی زیاتر لە 800 کەسی هەڵوەشاندووەتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ترەمپ لە نووسینێکدا لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیاڵ دەڵێت: بڕیاربوو ئەو کەسانە لە سێدارە بدرێن، بەڵام لەلایەن ڕێبەرایەتی ئێرانەوە هەڵوەشایەوە، ئەوەش جێگای ڕێز و سوپاسە.

دەقی نووسینەکەی ترەمپ: " زۆر ڕێز لەو ڕاستییە دەگرم کە هەموو لەسێدارەدانە بەرنامە بۆ داڕێژراوەکان، کە بڕیار بوو دوێنێ جێبەجێ بکرێن (زیاتر لە 800 کەسن) لەلایەن ڕێبەرایەتیی ئێرانەوە هەڵوەشاونەتەوە. سوپاس!"

باکگراوند: لە کۆتایی مانگی ڕابردوو خۆپیشاندان لە پارێزگاکانی ئێران دەستیان پێکرد و داوای باشکردنی دۆخی دارایی و گوزەرانیان دەکرد، هێزە ئەمنییەکان بە توندیی وەڵامیان دانەوە دەیان هەزار کەس کوژران و بریندار بوون یان سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرچوو، لەو چوارچێوەیەدا سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی بەکارهێنانی هێزی کرد ئەگەر سزای لەسێدارەدان بۆ دەیان خۆپیشاندەر جێبەجێ بکرێت و دۆخەکە چووە ئەوپەڕی مەترسییەوە کە جەنگ هەڵبگیرسێت، بەڵام لە ساتەکانی کۆتاییدا ترەمپ سەرجەم هۆشدارییەکانی خاوکردەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ