هەسەدە: حکومەتی سووریا ڕێککەوتنی کشانەوەی لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب پێشێل کرد

شەیری بکە لە:
هەسەدە: حکومەتی سووریا ڕێککەوتنی کشانەوەی لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب پێشێل کرد

چەکدارانی سوپای عەرەبی سووریا

ئاڤا نیوز

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) حکومەتی دیمەشق بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی نێودەوڵەتیی کشانەوە لە شارەکانی دێر حافر و مەسکەنە تۆمەتبار دەکات و داوای دەستوەردانی بەپەلەی وڵاتانی چاودێر دەکات.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە لە ڕاگەیێنراوێکدا، دەڵێت: بەپێی ڕێککەوتنەکە بڕیار وابوو سوپای سووریا پاش تەواوبوونی کشانەوەی هێزەکانیان بچێتە ناو ئەو ناوچانە، بەڵام دیمەشق پێشوەختە و پێش تەواوبوونی پڕۆسەکە هێزەکانی بردووەتە ناو هەردوو شارەکە، کە ئەمەش مەترسییەکی گەورە دروست دەکات.

٠ هەسەدە جەخت دەکاتەوە کە ئەم جووڵەیەی سوپای سووریا دەرئەنجامی خراپی دەبێت، بۆیە داوا لە هێزە نێودەوڵەتییەکان دەکات فشار بخەنە سەر دیمەشق بۆ پابەندبوون بە بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە و ڕێگریکردن لە تێکچوونی دۆخەکە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە کە سوپا ڕایگەیاندبوو کۆنترۆڵی ئەو ناوچانەی کردووە، بەڵام هەسەدە دەڵێت هێشتا پڕۆسەی کشانەوەی شەڕڤانان بە تەواوی کۆتایی نەهاتبوو کە سوپا بەزاندوویەتی و چووەتە ناو جەرگەی ناوچەکانی نێوان هەردوولا.

لەلایەکی دیکەوە: دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عەرەبیی سووریا ڕایگەیاند، ڕێگە بە چوونە دەرەوەی زیاتر لە 200 ئەندامی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دراوە تاوەکو بە چەکەکانیانەوە لە ناوچەکە بکشێنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ