پێکدادان لە مەسکەنە؛ هەسەدە دیمەشق بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی کشانەوە تۆمەتبار دەکات

شەیری بکە لە:
پێکدادان لە مەسکەنە؛ هەسەدە دیمەشق بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی کشانەوە تۆمەتبار دەکات

سوپای عەرەبی سووریا لە نزیک مەسکەنە

ئاڤا نیوز

شاری مەسکەنە لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب پێکدادانی سەربازیی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و سوپای سووریای بەخۆیەوە بینی، ئەوەش پاش ئەوەی هەسەدە دیمەشقی بە پێشێلکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی نێودەوڵەتیی کشانەوە تۆمەتبار کرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ڕایگەیاند، وەستاندنی شەڕ پەیوەستە بە پابەندبوونی تەواوی دیمەشق بە ڕێککەوتنەکە، تاوەکو پڕۆسەی کشانەوەی شەڕڤانان لە مەسکەنە و دێر حافر بە سەلامەتی کۆتایی دێت.

٠ هەسەدە دەڵێت سوپای سووریا پێش تەواوبوونی وادەی کشانەوە هێزەکانی بردووەتە ناو ناوچەکە، کە ئەمەش مەترسییەکی گەورەی دروست کردووە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم ئاڵۆزییە لە کاتێکدایە کە بڕیارە لە هەولێر کۆبوونەوەیەک لە نێوان مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" و تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سووریا بۆ ڕێگری لە پێکدادان بکرێت، بەڵام پێشێلکارییەکانی دیمەشق ئاسۆی گفتوگۆکانی تەڵخ کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ