ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی بافڵ تاڵەبانی و محەممەد حاجی مەحمود ئاشكرا دەكرێت

شەیری بکە لە:
ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی بافڵ تاڵەبانی و محەممەد حاجی مەحمود ئاشكرا دەكرێت

کۆبوونەوەی نێوان بافڵ تاڵەبانی و محەممەد حاجی مەحموود

ئاڤا نیوز

وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی نێوان بافڵ تاڵەبانی و محەممەد حاجی مەحمود ئاشكرا دەكات، دووپات لە كاراكردنەوەی پەرلەمان و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت كراوەتەوە لەنزیكترین كاتدا.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شاندی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بە سەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی ئەو حیزبە، سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسیی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستانی كرد و لەلایەن محەممەد حاجی مەحمود سەرۆكی ئەو حیزبە پێشوازییان لێ كرا.

لێدوانی فەرمی: دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونەوەكە، فەرهاد تۆفیق، وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، لە كۆبوونەوەكە دۆخی ناوچەكە بەگشتی و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ئەمدواییە باسكراوە. هەردوو سەرۆك حیزبەكە ئاماژەیان بەوەكردووە دۆخەكە ناهەموارە و یەكدەنگیی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، لە هەموو كاتێك پێویستترە.

زانیاریی زیاتر: پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا، پێكهێنانی هەردوو كابینەی حكومەتی فیدڕاڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان، تەوەری سەرەكیی كۆبوونەوەكە بوو، هەردوولا كۆك بوون لەسەر پەلەكردن لە دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان و هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان، پاشانیش هەنگاونان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت.

لە كۆبوونەوەكە باس لە كەموكوڕییەكان كراوە كە بۆ چارەسەركردنیان پێویستی بە بەخۆداچوونەوەی حكومەت و لایەنە سیاسییەكان هەیە.

هەر لەو كۆبوونەوەیە، بافڵ تاڵەبانی وتوویەتی، هاتنیان بۆ لای پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، دەستپێكی زنجیرەیەك سەردان دەبێت بۆ لای هێز و لایەنە سیاسییەكان بەمەبەستی تواندنەوەی ئەو بەستەڵەكە كە لە پەیوەندیی نێوان لایەنەكان بەدی دەكرێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ