هەفتانە دوو تەوەر بۆ وتاری ڕۆژانی هەینی دەستنیشان دەکریت

شەیری بکە لە:
هەفتانە دوو تەوەر بۆ وتاری ڕۆژانی هەینی دەستنیشان دەکریت

دیمەنی یەكێک لە مزگەوتەکانی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

هەموو ڕۆژانی یەکشەممەیەک، بۆردی باڵای وتاربێژانی کوردستان دوای هەڵسەنگاندنی بۆنە ئایینی، نیشتمانی و جیهانییەکان، دوو تەوەری سەرەکی بۆ وتاری ڕۆژانی هەینی دەستنیشان دەکات؛ ئامانج لێی ڕێکخستنی گوتاری ئایینی و دوورکەوتنەوەیە لە هەر جۆرە توندڕەوییەک.

وێنە گەورەکە: ئەم سیستەمە کە لە ساڵی 2016ـەوە لەسەر بنەمای ڕاسپاردەکانی کۆنفرانسێکی فراوانی ئایینی دامەزراوە، وەک "دیوارێکی پارێزەر" کار دەکات بۆ پاراستنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان. لە جیاتی ئەوەی وتارەکان پەرشوبڵاو بن، حکومەت دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم بۆردەوە تیشک بخاتە سەر ئەو باسانەی کە لەو هەفتەیەدا جێگەی بایەخی گشتین و پێویستییان بە هۆشیاریی ئایینی هەیە.

چیرۆکی سەرەکی: میکانیزمی دەستنیشانکردنی وتارەکان لە ناو وەزارەتی ئەوقاف بە شێوەیەک بەڕێوەدەچێت کە لیستێکی پێشوەختە لە بۆنە گرنگەکان لەبەردەستی ئەندامانی بۆردەکەدایە بۆ ئەوەی وتارەکان لەگەڵ واقیعی ڕۆژدا بگونجێن، بۆردە لاوەکییەکانی پارێزگاکان بابەتەکان بۆ بۆردی باڵا ڕەوانە دەکەن تاوەکو ڕەچاوی تایبەتمەندیی ناوچەکان بکرێت، هەموو هەفتەیەک دوو بابەت دیاری دەکرێن؛ هاوکات ئایەت و فەرموودە پەیوەندیدارەکان وەک "بەرچاوڕوونی" بۆ مامۆستایان هاوپێچ دەکرێن.

٠ هەر وتارخوێنێک لە سەرتاسەری کوردستان ئازادە لە نێوان ئەو دوو بابەتەی بۆی دەنێردرێت، یەکێکیان هەڵبژێرێت و بەپێی توانای خۆی دایبڕێژێتەوە.

لێدوانی فەرمی: د. مەغدید کەریم، ئەندامی بۆردی وتاربێژانی کوردستان: هەموو ڕۆژانی یەکشەممەیەک بۆردەکە کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر بابەتە پێشنیازکراوەکان دەکات. دوای دەستنیشانکردنی تەوەرەکان، سەرۆکی بۆردەکە بۆ هەموو بەڕێوەبەرە گشتییەکانی ئەوقافیان دەنێرێت و لەوێوە دەگاتە دەستی تەواوی وتارخوێنەکانی هەرێمی کوردستان."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ