هەسەدە: چەند شەڕڤانێکمان بەهۆی هێرشی سوپای عەرەبیی سووریا شەهید بوون

شەیری بکە لە:
هەسەدە: چەند شەڕڤانێکمان بەهۆی هێرشی سوپای عەرەبیی سووریا شەهید بوون

ژمارەیەک سەربازی سوپای سووریا

ئاڤا نیوز

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، ڕایگەیاند لە ناوچەی "دبسی عەفنان" لە ڕۆژئاوای ڕەققە پێکدادان لەگەڵ گرووپەکانی سەر بە حکومەتی سووریا هەڵگیرساوە؛ ئەمەش دوای ئەوەی دیمەشق پێش تەواوبوونی مۆڵەتی ڕێککەوتنەکە، هێرشی کردووەتە سەر شەڕڤانان شەهید هەیە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ڕایگەیاند: ئەمە هێرشێکی پڕ لە غەدر و پێشێلکارییەکی ڕوونی ڕێککەوتنەکەیە. حکومەتی دیمەشق بە ناردنی تانک و چەکی قورس پێش وادەی دیاریکراو، بەرپرسیاری تەواوی ئەم ئاڵۆزییەیە. داوا لە هێزە نێودەوڵەتییەکان دەکەین دەستبەجێ ڕێگری لەم پێشێلکارییانە بکەن.


٠ هەر لە ڕاگەیێنراوەکە هاتووە؛ ڕێککەوتنەکە دەقەکەی جەخت لە ئاگربەست و پێدانی مۆڵەتی 48 کاتژمێر دەکاتەوە بۆ کشانەوەی هێزەکانمان لە شارەکانی دێر حافر و مەسکەنە، بەڵام حکومەتی دیمەشق پێش تەواوبوونی مۆڵەتی کشانەوەکە، کاروانی سەربازی و چەکی قورس و تانکی ڕەوانەی ناوچەکە کردووە و هێرشی کردووەتە سەر شەڕڤانانمان، کە لە ئەنجامدا ژمارەیەک لە هەڤاڵانمان شەهید بوون.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناوچەی دبسی عەفنان خاڵێکی یەکجار هەستیارە، چونکە دەروازەی چوونە ناو سنوورە کارگێڕییەکانی پارێزگای ڕەققەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ