شاندێکی باڵای ئۆکرانیا بۆ تاوتوێکردنی "ڕێککەوتنی ئاشتی" گەیشتە ئەمریکا

شەیری بکە لە:
شاندێکی باڵای ئۆکرانیا بۆ تاوتوێکردنی "ڕێککەوتنی ئاشتی" گەیشتە ئەمریکا

کۆبوونەوەی هەردوو شاندی ئەمریکا و ئۆکرانیا. وێنە؛ AFP. ئەرشیڤ

ئاڤا نیوز

شاندێکی باڵای دانوستانکاریی ئۆکرانیا، بە مەبەستی کۆبوونەوە بۆ دۆزینەوەی ڕێگەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لەگەڵ ڕووسیا گەیشتنە ئەمریکا. سەرۆکی ئۆکرانیا دەڵێت، هیواخوازە لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا واژۆ بکەن. 


چیرۆکی سەرەکی: شاندە ئۆکرانییەکە بە سەرۆکایەتی کیریلۆ بودانۆڤ، سەرۆکی نوێی دیوانی سەرۆکایەتی و بەرپرسی هەواڵگری، لەگەڵ هەریەکە لە ستیڤ ویتکۆف نێردەی ترەمپ، جارید کوشنەر زاوای ترەمپ و دان دریسکۆڵ وەزیری سوپای ئەمریکا، لە شاری مەیامی کۆدەبنەوە.


پەیامی فەرمی: بودانۆڤ، سەرۆکی نوێی دیوانی سەرۆکایەتی و بەرپرسی هەواڵگری، لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند: "گفتوگۆیەکی گرنگمان لەگەڵ هاوبەشە ئەمریکییەکانمان دەبێت سەبارەت بە وردەکارییەکانی ڕێککەوتنی ئاشتی."


بودانۆڤ، دەڵێت: "گفتوگۆکانمان جەخت دەکەنەوە لەسەر دەستەبەرکردنی گەرەنتی ئەمنی بۆ ئۆکرانیا دوای جەنگ و بنیاتنانەوەی وڵات لە قۆناغی دوای ململانێکان."


لەلایەکی دیکەوە:
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، ڕۆژی هەینی بە ڕۆژنامەنووسانی وت: "هیوادارە لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس کە هەفتەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، بەڵگەنامە و ڕێککەوتنەکان لەگەڵ لایەنی ئەمریکی واژۆ بکات."


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو کۆبوونەوانە لە کاتێکدایە، هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە چوارەمین ساڵیادی نزیک دەبێتەوە و مۆسکۆش هێرشەکانی بۆ سەر ژێرخانی وزەی ئۆکرانیا چڕتر کردووەتەوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ