ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی دابەشکردنی نەوت لە سلێمانی ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی دابەشکردنی نەوت لە سلێمانی ئاشکرا دەکات

دابەشکردنی نەوتی سپی لە هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

لە کاتێکدا لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک دابەشکردنی نەوتی سپی دەستی پێ کردووە، بەڵام پرۆسەکە لە سلێمانی دواکەوتووە، وتەبێژی نەوت و کانزاکانی سلێمانی هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات. 

وێنە گەورەکە: ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما و سۆڵە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نرخی پاڵپشتی 200 لیتر نەوتی سپی ماڵان بۆ هەر خێزانێک دابین دەکات. لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک دابەشکردنی نەوتی سپی دەستی پێکردووە بەڵام لە سلێمانی دواکەوتووە.

لێدوانی فەرمی: سەلام عومەر، وتەبێژی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند: تەواوی ڕێکارە یاساییەکانمان تەواو کردووە، پارەکەشمان لە ڕێگەی بانکەوە ڕەوانەی بەغدا کردووە، بەڵام بەهۆی گۆڕینی چەندبارەی شێوازی نووسراوەکان لەلایەن حکومەتی فیدراڵ و پشووەکانی ئەم دواییەی بەغداوە، ناردنی پشکی سلێمانی دواکەوتووە.

وتەبێژی نەوت و کانزاکانی سلێمانی پێشبینی دەکات لەم هەفتەیەدا نەوتەکە بگاتە سلێمانی و ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت. نرخەکەشی بۆ هەر 100 لیترێک، بە 31 هەزار دینار دەبێت.

سەلام عومەر، دەشڵێت: "حکومەتی عێراق بڕیاری داوە 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت؛ کە پشکی سلێمانی و هەڵەبجە 20 ملیۆن لیترە، پارێزگای هەولێر 15 ملیۆن و ئەوەی دیکەشی بۆ پارێزگای دهۆک تەرخان کراوە."

 

زانیاریی زیاتر: ئەم نەوتەی بەغدا لە کاتێکدایە، پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە نەوتی بەسەر ناوچە شاخاوییەکاندا دابەش کردووە، بۆ هەر بەرمیلێک 104 هەزار دینار بوو، بەڵام بەهۆی پاڵپشتیی داراییەوە، نرخی نەوتەکەی بەغدا بەراورد بە نەوتی هەرێمی کوردستان، بۆ هاووڵاتییان هەرزانتر دەکەوێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ