ڕاگەیێنراوی کۆبوونەوەی چوارقۆڵی سەرۆک بارزانی، مەزڵووم عەبدی، تۆم باراک و سەرۆکی ئەنەکەسە

شەیری بکە لە:
ڕاگەیێنراوی کۆبوونەوەی چوارقۆڵی سەرۆک بارزانی، مەزڵووم عەبدی، تۆم باراک و سەرۆکی ئەنەکەسە

وێنەی کۆبوونەوەکە

ئاڤا نیوز

 

بارەگای بارزانی دوای کۆبوونەوەی چوارقۆڵی سەرۆك بارزانی، تۆماس باراك، مەزڵووم عەبدی و سەرۆكی ئەنەكەسە، دەڵێت: لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆك بارزانی جەختی لە بایەخ و گرنگیی دیالۆگ و سەقامگیری و پێكەوەژیان لە سووریای نوێ كردەوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی شەممە 17ی كانوونی دووەمی 2026 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی میوانداریی كۆبوونەوەیەكی گرنگی كرد لەنێوان باڵیۆز تۆماس باراك، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا و ویندی گرین، كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر و ژەنراڵ كێڤن لامبارت، فەرماندەی هێزەكانی ئەمەریكا لە سووریا و كۆڵۆنێڵ زاكاریا كۆرك و ژەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات و محەممەد ئیسماعیل، سەرۆكی ئەنەكەسە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی دوای کۆبوونەوەکە بڵاوی کردەوە: لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی بەگەرمی بەخێرهاتنی هەموو لایەنەكانی كرد و سوپاس و پێزانینی خۆی پێشكەش كردن كە لەم هەلومەرجە تایبەتەدا ئامادەییان بۆ ئەم كۆبوونەوەیە هەبووە لەپێناو ئاشتی و ڕێگرتن لە تووندوتیژی. سەرۆك بارزانی جەختی لە بایەخ و گرنگیی دیالۆگ و سەقامگیری و پێكەوەژیان لە سووریای نوێ كردەوە.

 

هەر لەو دیدارەدا  تۆم باراك بە نوێنەرایەتیی ئەمەریكا سوپاس و پێزانینی ئاراستەی سەرۆك بارزانی كرد بۆ ئەم میوانداری و كۆبوونەوەیە و پشتیوانییە بەردەوامەكانی.

 

دواتر ئامادەبووان گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان هەبوو لەسەر چەند بابەتێك و بۆ هێنانە ئارای سەقامگیری ڕۆشناییان خستەسەر چەند هەنگاوێكی كرداری.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ