ئیلهام ئەحمەد حکومەتی سووریا بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی مەسکەنە تۆمەتبار دەکات

شەیری بکە لە:
ئیلهام ئەحمەد حکومەتی سووریا بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی مەسکەنە تۆمەتبار دەکات

دیمەنی هیزەکانی سوپای عەرەبی سووریا لە مەسکەنە. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان ڕایدەگەیێنێت، حکومەتی کاتیی سووریا بەرپرسیاری یەکەمە لە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی نێودەوڵەتیی کشانەوە و ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر شەڕڤانان.

چیرۆکی سەرەکی: دوێنی شەممە شاندی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لەگەڵ شاندی هەسەدە لە دێر حافر کۆبوونەوە، دوای کۆبوونەوەکە فەرماندەیی گشتی هەسەدە بڕیاری دا هێزەکانیان لە دێر حافر و مەسکەنە بکشێننەوە.

بڵاوکراوەی فەرمی: ئیلهام ئەحمەد، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" دەڵێت: "هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دوێنێ ڕەزامەندییان لەسەر کشانەوە لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای فورات نیشانداوە، بەڵام گرووپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق بە شێوەیەکی ئاشکرا ڕێککەوتنەکەیان بەزاندووە و پێکدادانی تووند لە مەسکەنە بەردەوامە."

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر هەسەدە ڕایگەیاندبوو، وەستاندنی شەڕ پەیوەستە بە پابەندبوونی تەواوی دیمەشق بە بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە تاوەکو کاتی تەواوبوونی پڕۆسەی دووبارە جێگیرکردنەوەی شەڕڤانان.

زانیاریی زیاتر: هەسەدە جەختی لەسەر ئەوە کردووتەوە، بەپێی ڕێککەوتنەکە دەبوو 48 کاتژمێر مۆڵەتیان پێ بدرێت بۆ کشانەوە لە دێر حافر و مەسکەنە، بەڵام سوپای سووریا پێش تەواوبوونی ئەو وادەیە هێرشی کردووەتە سەریان.

داواکاری فەرمی: بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە داوای لە هێزە نێودەوڵەتییە چاودێرەکان کرد دەستبەجێ دەستوەردان بکەن بۆ ڕێگریکردن لە خراپتربوونی بارودۆخەکە و گەرەنتی پاراستنی گیانی شەڕڤانان بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ