سوپای سووریا هۆشداریی چۆڵکردنی خێرا دەداتە دانیشتووانی شاری تەبقا

شەیری بکە لە:
سوپای سووریا هۆشداریی چۆڵکردنی خێرا دەداتە دانیشتووانی شاری تەبقا

سوپای عەرەبیی سووریا و چەکدارانی نزیک لە دیمەشق بەرەو شاری تەبقا پێشڕەوی دەکەن

ئاڤا نیوز

دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای سووریا چەند ناوچەیەکی ستراتیژیی ناو شاری تەبقا و دەوروبەری وەک "ئامانجی سەربازیی ورد" دیاری کرد و هۆشدارییەکی بەپەلەی دایە هاووڵاتییانی مەدەنی کە دەستبەجێ ئەو شوێنانە چۆڵ بکەن.

 

چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی بەرگریی سووریا لە ڕێگەی چەندین نەخشەی جیاواز، ئەو ناوچانەی بە ڕەنگی سوور دیاری کردووە و جەختی کردووەتەوە کە بە شێوەیەکی ورد دەبنە ئامانجی هێرشەکانیان، چونکە بە وتەی سوپا، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە پەکەکە و هەسەدە ئەو گەڕەکانەیان وەک مۆڵگەی سەربازی بۆ بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنەکان دژی سووریا و سوپا بەکار هێناوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، "مەدەنییەکان دەبێت بۆ پاراستنی گیانیان لەو شوێنانە دوور بکەونەوە کە هێزە چەکدارەکان تێیدا جێگیر بوون، هەروەها ئاماژە بە ناوچە سەوزەکان کراوە کە وەک خاڵی سەلامەت دەستنیشان کراون.

 

باکگراوند: دوای نزیکەی چوار ڕۆژ لە گەمارۆدانی مەسکەنە و دێر حافر لەلایەن سوپای عەرەبیی سووریا و چەکدارانی نزیک لە دیمەشق و بۆردوومان کردنی ئەو ناوچانەی هەسەدەی لێیە؛ ڕۆژی هەینی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات کشانەوەی هەسەدەی لە دێر حافر و مەسکەنە لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب ڕاگەیاند.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ