
دیداری سەرۆک بارزانی و تۆم باراک. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە تۆم باراک کرد و سوپاسی ڕۆڵی ئەمریكای لە یارمەتیدانی لایەنەكانی سووریا كرد بۆ گەیشتن بە چارەسەركردنی كێشەكان و جەختیشی لەوە كردەوە، پێویستە لە داهاتووی سووریادا مافەكانی گەلی كورد گەرەنتی بكرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە تۆم باراك نوێنەری سەرۆك ترامپ بۆ كاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریكا لە توركیا و شاندی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا كە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی ئامادەی بوو، تۆم باراك سڵاو و ڕێزی سەرۆك ترەمپی بە سەرۆك بارزانی گەیاند، هاوکات پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی هەبوو لە پڕۆسەی ئاشتی و هێوركردنەوەی ڕووداوەكانی ئەم دواییەی سووریا.
زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا، دۆناڵد ترەمپ پەیامی تایبەتی بۆ مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرعیش ناردووە دۆخەکە هێور بکەنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، لە دیدارەکەدا بارودۆخی سووریا و دوایین گۆڕانكارییە مەیدانیەكان خرایە بەر باس و گفتوگۆ و جەخت لەوە كرایەوە كە بۆ گەیشتن بە چارەسەریی كێشەكان پێویستە پشت بە دیالۆگ و لێكتێگەیشتن و شێوازی ئاشتیانە ببەسترێت.
لە بەشێكی تری دیدارەکە سەرۆك بارزانی سوپاسی ڕۆڵی ئەمریكای لە یارمەتیدانی لایەنەكانی سووریا كرد بۆ گەیشتن بە چارەسەركردنی كێشەكان و جەختیشی لەوە كردەوە پێویستە لە داهاتووی سووریادا مافەكانی گەلی كورد گەرەنتی بكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





