نوێترین زانیاری لەبارەی شەڕی هەسەدە و سوپای عەرەبی سووریا

شەیری بکە لە:
نوێترین زانیاری لەبارەی شەڕی هەسەدە و سوپای عەرەبی سووریا

سوپای عەرەبیی سووریا لەکاتی پێشڕەوی کردن بۆ مەسکەنە و دێر حافر؛ وێنە: AP

ئاڤا نیوز

 

دۆخی ئێستای ڕۆژئاوای کوردستان خراپ و ئاڵۆزە، لەبەری ئەوەی تا ئێستا ڕوون نییە ڕێککەوتنەکەی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هەسەدە لەگەڵ هاوپەیمانان وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت یان نا.


وێنە گەورەکە: ڕێککەوتنەکە ڕۆژی هەینی لە دێر حافر کرا و شاندێکی هاوپەیمانان سەردانی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هەسەدەیان کرد، ڕێککەوتن هەسەدە لە ناوچەکانی دێر حافر و مەسکەنە و دەوروبەریان بکشێتەوە کە چەند ڕۆژێکە گرژی و ئاڵۆزییان تێدایە و سوپای عەرەبیی سووریا گەمارۆی دابوو.


ئەم ناوچانە لە کۆتایی ساڵی 2024 ەوە هەسەدە کۆنترۆڵی کردن دوای ئەوەی ڕژێمی بەشار ئەسەد ڕووخا.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەزڵووم عەبدی خۆی ڕێککەوتنەکەی ڕاگەیاند و وتی: هێزەکانمان بۆ ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات، واتا ئەمبەری فورات دەکشێنینەوە لە ماوەی 48 کاتژمێردا.


شێوازی جێبەجێکردن: دوای ڕاگەیێنراوەکەی فەرماندەی گشتیی هەسەدە، هێزەکانی هەسەدە کاتژمێر 7ی بەیانیی ئەمڕۆ شەممە دەستیان بە کشانەوە کرد، لە کاتژمێر نۆشەوە سوپای سووریای عەرەبی چوونە ناو دێر حافر.


لەوێ هیچ کێشەیەک ڕووی نەدا، بەڵام لە مەسکەنە کە دراوسێی دێر حافرە، شەڕ لەنێوان هەردوولا دروست بوو، سوپای سووریا دەڵێت: دوو چەکدارمان کوژاون.


سوپای عەرەبیی سووریا هەردوو شارۆچکەکەی کۆنترۆڵ کرد، بەڵام بەوەندە نەوەستا، پێشڕەوی کرد بەرەو شارۆچکەی تەبقا کە ئەویش دەکەوێتە ڕۆژئاوای فورات و لەسەر یەک خەتن، بەڵام لەناو ڕێککەوتنەکە نەبوو، بۆیە شەڕ ڕووی دا.


بڵاوکراوەی فەرمی: لەبارەی ئەو ڕووبەڕووبوونەوەیە، ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە دەڵێت: ژمارەیەک شەڕڤانمان شەهید بوون، ئەمە هێرشێکی پڕ لە غەدر و پێشێلکارییەکی ڕوونە، چونکە تەبقا لە دەرەوەی ڕێککەوتنەکەیە.


دەشڵێت: ئێستا هێزەکانمان لەگەڵ چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی سووریا لە شەڕێکی توونددان لە سنووری تەبقە.

 

سوپای سووریا ئەمڕۆ بەشێکی تەبقەی کۆنترۆڵ کرد، سەرجەم ناوچەکانی ڕۆژئاوای فوراتی بە ناوچەی سەربازی داخراو ناساند و دەڵێت: دەبێت هەسەدە چۆڵیان بکات و بپەڕێتەوە ئەمبەری ڕووباری فورات.


ئەمەش بزانە: تەبقا ناوچەیەکی گرنگە، دەکەوێتە بەرامبەر سەنتەری شاری ڕەققە، کۆمەڵێک کێڵگەی نەوت و بەنداوی ئاوی تێدایە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ